ئیتر لە هەر کوێی دنیایی لە ماڵی خۆتەوە موڵک لە کوردستان بکڕە

:: PM:04:45:12/09/2025 ‌
کۆمپانیایەک  ئەپلیکێشنێکی داهێناوە کە ئیتر هاووڵاتییان لە هەر کوێیەکی دنیابن دەتوانن موڵک لە هەرێمی کوردستان بکڕن.

کوردستان لەبواری وەبەرهێناندا گەشەسەندنی گەورەی بەخۆیەوە بینوە، خەڵک لە ناوەڕاستی عێراق و وڵاتانی دنیا موڵکیان لە کوردستان کڕیوە ئەو ئەپلیکەیشنەش کارئاسانی زیاتری بۆ گەشتیاران کردووە.

ئەمڕۆ هەینی 12ی ئەیلوول، ئازاد جاف کە داهینەری ئەپیلیکەیشنەکەیە، بۆ "وشە” گوتی، ئەپلیکەیشنی پایە بۆ خزمەتی عەقارات و گەشتیاران دەکات هەنگاوێکە بۆ بەلیکترۆنی کردنی بوارەکە. 

روونیشی کردەوە، کاری ئەپلیکەیشنەکە ئەوەیە کە خەڵک بە ئاسانی بگەن بە موڵکی دڵخوازی خۆیان لە هەر کوێیەکی دنیابن.

نمونەیشی بەوە هێنایەوە کە کەسێک بیەوێ لە ئەوروپا یا شارەکانی تری عێراق شوقەیەک لە هەولێر بکڕێ پێویست ناکات بێتە هەولێر ئینجا موڵکەکەی بکڕێ یا کەسێک بکا بەوەکیل بەڵکو لە ڕێی ئەو ئەپلیکەیشنەوە تەواوی وردەکارییەکەی دەست دەکەوێ و دەتوانێ راستەوخۆ بیکڕێ.

پێشی وایە ئەوە کارئاسانییەکەی گەورە پێشکەش بە خەڵک و گەشتیاران دەکات.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم