بانكى ناوه‌ندى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى ده‌كات، به‌شێك له یه‌ده‌گى دراوى عێراق له گه‌نجینه‌كانى ئینگلته‌رایه و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، رێژه‌ى هه‌ڵاوسان بۆ كه‌متر له 2% دابه‌زیوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 14ى ئه‌یلوول،
بانكى ناوه‌ندى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا باس له‌وه ده‌كات، عه‌لى عه‌لاق پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق و ئه‌ندرۆ بیلى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى ئینگلته‌را كۆ بوونه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق بۆ هاوتاكه‌ى دووپاتى كردووه‌ته‌وه، رێژه‌ى هه‌ڵاوسان بۆ كه‌متر له 2% دابه‌زیوه، ئه‌م ئاسته‌یش نزمترینه له مێژووى ئابوورى عێراق.
بانكى ناوه‌ندى عێراق له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى ئاشكراى كردووه، به‌شێك له یه‌ده‌گى دراوى بیانى عێراق له گه‌نجینه‌كانى بانكى ناوه‌ندى ئینگلته‌را هه‌ڵگیراون.