به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى ئیتاڵى له كۆى 190 وڵات، عێراق له ریزبه‌ندى 76ى ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌ژاره و له‌سه‌ر ئاستى عه‌ره‌بیش نۆیه‌م وڵاتى هه‌ژاره. له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا سه‌نگاپوور به ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵات داده‌نرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 15ى ئه‌یلوول، له راپۆرتێكى
گڵۆباڵ فاینانسى ئیتاڵیدا هاتووه، عێراق له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى هه‌ژار، ریزبه‌ندى 76ى هه‌یه و ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتیش سه‌نگاپووره.
باشوورى سوودان وه‌ك هه‌ژارترین وڵات دیارى كراوه. له‌سه‌ر ئاستى عه‌ره‌بیش یه‌مه‌ن هه‌ژارترین وڵاته كه داهاتى ساڵانه له كۆى به‌رهه‌مى ناوخۆ، هه‌زار و 664 دۆلاره، كه‌چى عێراق له‌سه‌ر ئاستى عه‌ره‌بى پله‌ى نۆیه‌مى هه‌یه، داهاتى تاك له كۆى به‌رهه‌مى ناوخۆیى 15 هه‌زار و 177 دۆلاره.
راپۆرته‌كه دووپاتى كردووه‌ته‌وه، ته‌واوى وڵاتانى دنیا هێنده داهات و سامانیان هه‌یه، ده‌توانن ئاستێكى شیاوى بژێوى بۆ ته‌واوى مرۆڤه‌كان دابین بكه‌ن، كه‌چى له هه‌ندێك وڵات هه‌ژارییه‌كى كوشنده هه‌یه.