ده‌گوترێ ماوه‌یه‌كه نرخی خۆراك و كرێی گواستنه‌وه له سعوودیه زیادی كردووه، ئه‌مه‌ش هۆكار بووه له‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان بگه‌یه‌نرێته به‌رزترین ئاستی دوو ساڵی رابردووی.
به‌گوێره‌ی نوێترین ئاماری سعوودیه، رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له مانگی ئابی ئه‌مساڵ به‌راود به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو، گه‌یشتووه‌ته 2.3% كه به‌رزترین رێژه‌یه له ساڵی 2023ه‌وه تۆمار كرابێت.
هۆكاره هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه، پێوه‌ندیی به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراك و كرێی گواستنه‌وه هه‌یه، چونكه نرخی خۆراك له مانگی ئابدا ته‌نیا به‌راورد به مانگی ته‌مووز له 1%ه‌وه گه‌یشته 1.1%، كرێی هاتوچۆ له 0.9% گه‌یشته 1.2%..
رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له كه‌رتی خانوو و ئاو و كاره‌با كه‌می كردووه، هه‌ڵاوسانی ساڵانه بۆ 5.8% دابه‌زیوه. هه‌ڵاوسانی كرێی خانوو له مانگی ئاب به‌راورد به مانگی ته‌مووز، له 8.2% بۆ 7.6% كه‌می كردووه .
له شاره‌كانی سعوودیه نه‌جران به تۆماركردنی 4.6%ی به‌رزترین رێژه‌ی هه‌ڵاوسان و ریاز به 3.3% له ریزبه‌ندی دووه‌مدا دێت و كه‌مترین هه‌ڵاوسانیش له جوف تۆمار كراوه كه بریتییه له 0.4%.
به‌گشتی ئه‌و رێژه‌یه له هه‌ڵاوسانی سعوودیه، رێژه‌یه‌كی گونجاوه له ئابووریی وڵاتان، ئه‌مه له كاتێكدا له وڵاتێكی وه‌ك ئێران رێژه‌كه سه‌رووی 42% ه، رێژه‌یه‌كی كه‌می هه‌ڵاوسان ده‌توانێت كه‌مێك كاریگه‌ریی له جووڵه‌ی بازاڕ و گه‌شه‌ی ئابووری هه‌بێت، به‌ڵام رێژه‌ی به‌رزی كاریگه‌ریی پێچه‌وانه‌ی له ئابووریی وڵاتاندا هه‌یه.