دەستەی باج لە وەزارەتی دارایی عێراق، نووسراوی بۆ دەستەی گشتی باج كردووە لەبارەی رێَگەپێدان بە هاوردەكردنی كاڵاكان لە هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ سێشەم 16ـی ئەیلوول، بەپێی نووسراوێكی دەستەی تایبەت بە باج، لە وەزارەتی دارایی عێراقدا نووسراوێك بۆ گشت بەشەكان و دەستەی گشتوی باج كردووە، لەبارەی رێگەدان بە هاوردەكردنی كاڵاكان لە هەرێمی كوردستانەوە.
لە نووسراوەكەدا دەستەی باج راستاندنی بۆ راسپاردەكانی لیژنەی هونەری كردووە، كە بۆ دەستەی گشتی گومرگەكان/ سیستمی ئیسكۆدا نێردراوە، لیژنەكە پاش تاوتوێكردن، ئەنجامەكەی لە هەشت خاڵ خستووەتەروو، داوای كاركردن بەم نووسراوە دەكات.
ئەوە لە كاتێكدایە لە دەروازە سنوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، بەردەوام رێگریی لە كاڵاكانی هەرێمی كوردستان دەكرێت.