دوای تۆماركردنی بەرزترین ئاستی مێژوویی، نرخی زێڕ دابەزینێكی كەمی بەخۆوە بینی، بۆ ئۆنسێك 40 دۆلار دابەزی و پێشبینی دابەزینی زیاتریش دەكرێت.
ئەمڕۆ چوارشەم 17ـی ئەیلوول، شاخەوان مەمەد خاوەنی زێڕنگری مەمەد، بە "وشە"ـی راگەیاند، نرخی ئۆنسەیەك زێڕ لە بازاڕەكانی دنیادا بۆ 3660 دۆلار دابەزی، ئەمەش دوای ئەوە هات كە دوێنێ زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی پێوانەیی و هەر ئۆنسەیەك بوو بە 3702 دۆلار.
زیاتر گوتی، ئەم داكشانەی نرخی زێڕ لە كاتێكدایە، پێوەندی بە بڕیارەكانی بانگی فیدراڵی ئەمەریكا هەیە، چونكە وەبەرهێنەران چاوەڕێی بڕیارەكانی بانكی فیدراڵی ئەمەریكا دەكەن لەبارەی ڕێژەی سوودی بانكی كە كاریگەریی ڕاستەوخۆ لەسەر نرخی زێڕ دروست دەكات.
باسی لەوەش كرد، نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانیشدا بەم شێوەیەیە:
مسقاڵێك زێڕی عەیار 18 بە 628 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 بە 733 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیار 24 بە 836 هەزار دینار