سه‌رچاوه‌كان له به‌غداوه به ئاژانسى رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه، عێراق ره‌زامه‌ندى داوه له‌سه‌ر پلانێكى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له رێگه‌ى ئه‌و بۆرى نه‌وتانه‌ى به توركیاوه تێده‌په‌ڕن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى ئه‌یلوول ئاژانسى
رۆیته‌رز ده‌ڵێ، "ده‌كرێت رێككه‌وتنى نێوان نێوان حكوومه‌تى فیدڕاڵى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ئاستى به‌رهه‌م زیاد بكه‌ن به شێوه‌یه‌ك له 230 هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه كه‌متر نه‌بێت. ئه‌مه له كاتێكدایه وڵاتانى رێكخراوى ئۆپیك، ده‌یانه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مه‌كانیان به‌رز بكه‌نه‌وه".
عێراق دووه‌م گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌رى ئۆپێكه، رۆژانه سێ ملیۆن و 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له به‌نده‌ره‌كانى باشووره‌وه ره‌وانه ده‌كات. به‌ڵام هێڵى كه‌ركووك- جیهان له باكوره‌وه له ئادارى 2023 وه وه‌ستاوه. دواى ئه‌وه‌ى دادگاى ناوبژیوانى له پاریس بڕیارى دا توركیا ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بووكردنه‌وه به عێراق بدات له ئه‌نجامى ئه‌و زیانه‌ى گوایه به هه‌ناردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له عێراقى داوه و توركیایش تانه‌ى له‌و بڕیاره داوه.
ئه‌نقه‌ره له‌و كاته‌وه ده‌ڵێ ئاماده‌یه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت، به‌ڵام هێشتا نه‌وت راگیراوه، به هۆى به‌رده‌وامبوونى ناكۆكى یاسایى و سیاسى له‌نێوان به‌غدا و حكوومه‌تى هه‌رێم و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان.
دوو سه‌رچاوه كه ئاگادارى گفتوگۆكانن، گوتوویانه ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر پلانێكى هه‌ناردنه‌كردنه‌وه‌ى نه‌وت داوه، هه‌روه‌ها ئه‌و كۆمپانیانه‌ى له كوردستانیش كار ده‌كه‌ن رازیین. یه‌كێك له به‌رپرسه جێبه‌جێكاره‌كانى ئه‌و كۆمپانیانه به رۆیته‌رزى گوتووه، "گفتوگۆكانمان چڕكردووه‌ته‌وه له رێككه‌وتنێكى سێقۆڵى نزیك ده‌بینه‌وه. له هه‌ر كاتێك زیاتر هه‌موومان نه‌رمیى ده‌نوێنین".
پلانى سه‌ره‌تایى ئه‌وه‌یه، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رۆژانه 230 به‌رمیل راده‌ستى كۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى بكات و 50 هه‌زار به‌رمیلیش بۆ به‌كارهێنانى ناوخۆ بهێڵێته‌وه. بازرگانێكى سه‌ربه‌خۆ ئه‌ركى فرۆشتنى نه‌وته‌كه له به‌نده‌رى جیهانى توركى له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و به نرخه فه‌رمییه‌كانى كۆمپانیاى سۆمۆ.
16 دۆلار له نرخى هه‌ر به‌رمیلێكى فرۆشراو ده‌خرێته هه‌ژمارێكه‌وه و دواتر به رێكى به‌سه‌ر به‌رهه‌مێنه‌ره‌كان دابه‌ش ده‌كرێت و ئینجا داهاته‌كه‌ى تر ده‌درێته سۆمۆ. رۆیته‌رز ده‌ڵێ، "به‌گوێره‌ى پلانى سه‌ره‌تایى شێواز یان و واده‌ى شایسته داراییه‌كان به كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌كان دیارى نه‌كراوه، كه له نێوان ئه‌یلوولى 2022 و تا ئادارى 2023 كه‌ڵه‌كه بووه".
له كۆتاییدا ئاژانسى رۆیته‌رز ئاماژه‌ى بۆ لێوانێكى لوك كلیمنتس به‌ڕێوه‌رى دارایى كۆمپانیاى گه‌نه‌ڵ ئینێرجى كردووه كه گوتوویه‌تى، "پێشكه‌وتنێكى گه‌وره له داڕشتنه‌وه‌ى رێككه‌وتنه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت به‌دى هاتووه، به‌ڵام هێشتا ده‌بێت به‌ره‌و پێشه‌وه بچین".