ئەپیكور: بەغدا 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك نەوت دەداتە كۆمپانیاكان

:: PM:06:45:01/10/2025 ‌
كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان (ئەپیكور)، راگەیەنراوێكی لەبارەی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن بەغداوە بە كۆمپانیاكانی ئەندام لە كۆمەڵەكەدا خستە ڕوو.

ئەپیكور لە x راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و دەڵێ‌، بەغدا 16 دۆلار بۆ تێچووی گواستنەوەی هەر بەرمیلێك نەوت دەداتە كۆمپانیاكان.

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، حكوومەتی عێراق قەرەبووی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان لە ڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە دەكاتەوە، لەگەڵ ئەوەیشدا بازرگانێكی دیاریكراوی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان نەوتەكە دەفرۆشێت و شایستەی كۆمپانیاكان لە هەژماری ئێسكرۆی تایبەت بە كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان دادەنێت، ئەوەش پێدانی پارە بە كۆمپانیاكان زامن دەكات.

جێی بیرهێنانەوەیە، بەرەبەیانی ڕۆژی شەموو 27ـی ئەیلوول، دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان كرا، ئەوەیش دوای هەوڵی زۆری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ رێككەوتن لەگەڵ بەغدا.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم