هەرێم لەبارەی 120 ملیاری داهاتی ناوخۆ بڕیار دەدات

:: PM:01:35:02/10/2025 ‌
وەزیری ئاوەدانكردنەوەی هەرێم رای دەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ مسۆگەركردنی ناردنی مووچە، بڕیار دراوە مانگانە بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ دابنرێت.

دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن رای گەیاند، لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی راسپێردرا مانگانە بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ دابنرێت و بۆ هچ شتێكی تر خەرج نەكرێت.

ئاماژەی بەوەش كرد، ئەم هەنگاوە بۆ ئەوەیە مانگانە هەر كاتێك پارەی مووچە ئامادە بوو، راستەوخۆ 120 ملیار دینارەكە رەوانەی بەغدا بكرێت و چیتر كێشەی دواكەوتنی مووچە دروست  نەبێت.



وشە - سۆران عەزیز