نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا له دابه‌زیندایه، له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه كه بۆرسه كراوه‌ته‌وه، به‌رده‌وام له نرخه‌كه‌ی كه‌م بووه‌ته‌وه و هه‌موو رۆژێك به ره‌نگی سوور داخراوه، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی ئۆپێك پڵه‌س، به گرنگترین هۆكاری دابه‌زینی نرخه‌كه‌ی هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئێسته هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت به 65 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، له كاتێكدا له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردووی بازاڕی بۆرسه له سه‌رووی 70 دۆلار ده‌فرۆشرا و به‌رزترین نرخی له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوو تۆمار كردبوو.
له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌دا سه‌رووی 7% له به‌های نه‌وت دابه‌زیوه، گه‌یشتووه‌ته نزمترین نرخ كه له‌وه‌ته‌ی 14ی ئاب تۆمار كرابێت.
هاوكات نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكا به 61 دۆلار و 54 سه‌نت و نه‌وتی ئۆپێك به 67 دۆلار و 22 سه‌نت داده‌نرێت.
هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له 27ی ئه‌م مانگه‌وه دوای دوو ساڵ و نیو دابڕان له بازاڕه‌كانی جیهانی، ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه و هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده، كاریگه‌ریی خسته سه‌ر بازاڕه‌كانی دنیا و كه‌مێك له نرخه‌كه‌ی دابه‌زاند، به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و رێژه به‌رچاوه له به‌های نه‌وت بۆ رووداوێكی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
رۆژی یه‌كشه‌م ئۆپێك پڵه‌س كه له هه‌شت وڵات پێكدێت، ده‌یانه‌وێت به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌رز بكه‌نه‌وه. له‌و هه‌شت وڵاته‌ی ئۆپێك پڵه‌س كه رووسیا یه‌كێكه له ئه‌ندامه‌كان، به خۆبه‌خشانه له رابردوودا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان كه‌م كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی له نرخه‌كه‌ی بكه‌ن و ئه‌وان به‌یه‌كه‌وه ملیۆنێك و 600 هه‌زار به‌رمیل كه‌متر له قه‌باره‌ی دیاریكراویان ده‌خسته بازاڕه‌وه كه ناوه ناوه كه‌مێكی لێ زیاد ده‌كه‌ن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌مه‌یان، بڕیار له‌باره‌ی زیادكردنی 137 هه‌زار به‌میلی تر بده‌ن كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌بێت.
پرسی غه‌زه و كۆتاهێنان به جه‌نگ، ده‌توانێت كاریگه‌رییه‌كی تر بێت بۆ سه‌ر بازاڕه‌كان، چونكه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له په‌ره‌سه‌ندنی ئاسایش و سه‌قامگیری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و رێڕه‌وه‌كانی هه‌ناده‌كردنی نه‌وت.
ئه‌وه‌ی وایكردووه بازاڕه‌كان هێشتا نیگه‌رانییه‌كیان له‌باره‌ی ئاسۆی نه‌وت و بازاڕه‌كه‌ی هه‌بێت، به‌رده‌وامیی جه‌نگی ئۆكراینا و له رۆژانی رابردوودا جارێكی تر ئۆكراینا به درۆن هێرشی كردووه‌ته سه‌ر پاڵاوگه‌كانی نه‌وتی رووسیا و رۆڵی هه‌بووه له كه‌مكردنه‌وه‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وت.