دراوی ئێرانی له دۆخێكی شڵه‌ژاودایه و ئه‌مڕۆ تمه‌ن جارێكی تر ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاند، نرخی هه‌ر دۆلارێك گه‌یشتووه‌ته 118 هه‌زار و 100 تمه‌ن و له‌وه‌ته‌ی ئه‌و دراوه هه‌یه، هێنده بێ به‌ها نه‌بووه. لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا تمه‌ن 20% به‌های خۆی له ده‌ست داوه، ئه‌مه بۆ دراوی فه‌رمیی وڵاتێك به شتێكی كاره‌ساتبار داده‌نرێت.
ماوەیەکە له ژێر كاریگه‌ریی شكستی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی شاندی ئێران له ئه‌مه‌ریكا و هه‌ڵوێسته‌كانی عه‌لی خامنه‌یی، چالاككردنی رێكاری سناپ به‌ك و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، تمه‌ن به‌رده‌وام له دابه‌زیندا بووه و به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو بێبه‌ها بووه.
سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلوول، به‌های دۆلار كه له سه‌رووی 102 هه‌زار تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرا، به‌هۆی رێككه‌وتنی نێوان ئێران و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی، نزیكه‌ی 5% له نرخی تمه‌ن به‌رز بووبووه‌وه و گه‌یشتبووه 98 هه‌زار تمه‌ن.
لە ماوەی دوو هەفتەدا زیاتر له 20 هه‌زار تمه‌ن هاتووه‌ته سه‌ر هه‌ر دۆلارێك و تمه‌ن سه‌رووی 20% به‌های خۆی له ده‌ست داوه.
رۆژی سێشه‌م 30 ئه‌یلوول، رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به فه‌رمی لیستی سزاكان له دژی ئێرانی بڵاو كرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م گرووپی حه‌وتیش پاڵپشتیی خۆی بۆ جێبه‌جێكردنی سزاكانی سه‌ر ئێران راگه‌یاند، ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكاش سزای نوێی تری به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند و هه‌موو ئه‌و رووداوانه وایان كردووه، تمه‌ن پاشه‌كشه‌ی زیاتر بكات.
ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئابووری ئێران هاتووه، هێشتا لێلێیه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرێت به‌های تمه‌ن زیاتر بشكێت كه له بازاڕه‌كانی ئێران، هه‌ڵاوسانی به‌دواوه دێت و نرخی شتومه‌كه‌كان زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌و تمه‌نه‌ی كه له به‌رده‌ستی خه‌ڵكدایه، توانای كڕینی جارانی نامێنێت و خه‌ڵك به‌و پاره‌یه‌ی جاران خه‌رجیان ده‌كرد، ده‌بێت نزیكه‌ی دوو هێنده خه‌رج بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان پێداویستی دابین بكه‌ن. ئه‌مه جگه له‌و كاریگه‌رییانه‌ی له سه‌رجه‌م كه‌رته جیاوازه ئابوورییه‌كان له ئێران دێنه كایه‌وه.