"هەژماری من" خشتەیەكی نوێی مووچەی ڕاگەیاند؛ سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

:: PM:07:46:02/10/2025 ‌
ئەمڕۆ پێنجشەم، پرۆژەی "هەژماری من" بۆ دابەشكردنی مووچە ڕای گەیاند كە سبەی هەینی، سێی تشرینی یەكەمی 2025، مووچەخۆرانی چەندین بەڕێوەبەرایەتی و فەرماندەیی لە وەزارەتەكانی پێشمەرگە و ناوخۆ دەتوانن مووچەكانیان وەربگرن.

بەپێی ڕاگەیەنراوێك، ئەو مووچەخۆرانەی كە ناویان لە سیستەمی "هەژماری من" تۆمار كراوە، دەتوانن لە ڕێگەی ئامێرەكانی پارە ڕاكێشان (ATM)ـەوە مووچەكانیان بەدەست بهێنن.

ئەو شوێنانەی مووچەیان دابەش دەكرێت بریتین لە:
یەكەم: وەزارەتی پێشمەرگە
بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاریی سەربازی
بەرێوەبەرایەتیی لاوانی ڕاپەڕین
فەرماندەیی هێزەكانی (80)


دووەم: وەزارەتی ناوخۆ
فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی
هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ
بەرێوەبەرایەتیی تاقیگەی بیناسازیی هەڵەبجە
فەرماندەیی ژینگەی ڕاپەڕین
بەرێوەبەرایەتیی سەرچاوەكانی ئاوی ڕاپەڕین
بەرێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سەیدسادق
بەرێوەبەرایەتیی كار و ڕاهێنانی پیشەییی هەڵەبجە
هێزی فریاكەوتن




وشە - پۆڵا مەحموود