بازاڕێك لە هەولێر دەكرێتەوە براندە گەورەكانی دنیا بەشداریی تێدا دەكەن

:: AM:09:02:04/10/2025 ‌
بەمزووانە لە هەولێر بازاڕێكی هاوچەرخ دەكرێتەوە، چەندان براندی جیهانی لقیان لە بازاڕەكەدا هەیە.

بەرگەشت ئاكرەیی گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان، بە "وشە"ی ڕاگەیاند، بەمزووانە پڕۆژەیەكی هاوچەرخی سەردەمییانەدا دەكرێـتەوە كە خۆی لە بازاڕێكی ناوازەی وەبەرهێنان دەبینێتەوە.

بەگوتەی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم، یەكەمجارە شتی وا لە عێراق بكرێت كە چەند براندێكی جیهانی لقیان لە بازاڕەكەدا دەكەنەوە.

ئەربیل ئەڤینیۆ پڕۆژەیەكی هاوچەرخی شاهانەییە، تایبەت دەبێت بە بازاڕكردن و براندە دیارەكانی خواردنی تێدا دەكرێتەوە. بەگوتەی بەڕێوەبەرانی پڕۆژەكە، دەروازەیەك دەبێت بۆ ژیان و بازاڕكردنێكی هاوچەرخ كە ئاستێكی نوێی شێوازی ژیان و شاهانەیی پێشكەش دەكات.


ئێستە 95%ی پرۆژەكە تەواو بووە، بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا بە فەرمی بكرێتەوە.



وشە - سۆران عەزیز