بڕیاره كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكیی ئێكسۆن مۆبیل كه یه‌كێكه له كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی بواری نه‌وت، بگه‌ڕێته‌وه عێراق و له كێڵگه‌ی مه‌جنوون له باشووری عێراق ده‌ست به وه‌به‌رهێنان بكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌ندێك سه‌رچاوه، بڕیاره به‌مزووانه رێككه‌وتننامه‌یه‌ك له نێوان عێراق و كۆمپانیاكه واژوو بكرێت. عێراق ده‌یه‌وێ توانای به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه‌ی به‌رز بكاته‌وه.
كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كه رای گه‌یاندووه كه گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق، به‌رده‌وامه و ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتی تشرینی یه‌كه‌م، رێككه‌وتنێك له نێوانیاندا واژوو بكرێت.
هاوكات بلوومبێرگ بڵاوی كرده‌وه كه ئێكسۆن مۆبیل، چاوی له‌وه‌یه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی نه‌وتی مه‌جنوون له باشووری عێراق.
عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه‌ته دانوستان و حه‌ز ده‌كات كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له كه‌رتی وزه‌ی عێراقدا رۆڵ بگێڕن.
حكوومه‌تی عێراق نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت تا ساڵی 2028 به رێژه‌ی 50% به‌رز بكاته‌وه، له‌و ساڵه‌دا سه‌رووی شه‌ش ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م بهێنێت.