عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى هاوئاهەنگى و به‌دواداچوون له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاشكراى ده‌كات عێراق به ده‌یان ملیار دۆلارى له ده‌ره‌وه قه‌رز كردووه، هه‌رچه‌نده هیچ به‌شێكى له‌و قه‌رزه به هه‌رێمى كوردستان نه‌داوه، كه‌چى له پشكى هه‌رێمى كوردستان بۆ دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه پاره ده‌گێڕێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، هه‌شتى ئۆکتۆبەرى 2025، عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ له
لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى ده‌كات، حكوومه‌تى عێراق له 10 ساڵى رابردوو ده‌یان ملیار دۆلارى قه‌رز كردووه، هیچ شتێكى بۆ كوردستان ته‌رخان نه‌كردووه، كه‌چى به‌شێك له پشكى هه‌رێمى كوردستان ده‌گێڕێته‌وه، بۆ دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه.
خه‌سرۆ ده‌ڵێ، "له 2015 وه عێراق ده‌یان ملیار دۆلارى قه‌رز كردووه، ده‌بێت 220 تریلیۆن دینار به شێوه‌ى ساڵانه بداته‌وه، تا ئێسته حكوومه‌تى عێراق 79 ملیار دینارى له‌و قه‌رزانه داوه‌ته‌وه، به‌شێكى له بودجه‌ى هه‌رێمى كورستان به ناوى ئه‌و دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان كه‌م كردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده هیچى به هه‌رێمى كوردستان نه‌داوه".