ناجێگیریی نرخی مریشك زیانی بەكێَڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێم گەیاندووە

:: AM:09:01:09/10/2025 ‌
بەهۆی بەرز و نزمیی نرخی مریشك لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان داوا لە حكوومەت دەكات، نرخەكە جێگیر بكەن.

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی پارێزگای سلێمانی، لە لێدوانێكیدا بۆ "وشە" رای گەیاند، داوا دەكەین بۆرسەیەكی تایبەت بە دیاریكردنی نرخ بۆ مریشك بكرێتەوە، میكانزمی دیاریكردنی نرخ بەپێی ڕۆژ دیاری بكرێت نەك لەناو كێڵگەكان.

نازم عەبدوڵا ئەوەشی گوت، داوامان لە وەزارەتی كشتوكاڵ كردووە میكانیزمێكی گونجاو بۆ دەستپێكردنی بۆرسەیەك تایبەت بە دیاریكردنی نرخ بۆ مریشك دابنرێت.

نرخی مریشك بەردەوام بەرز و نزم دەكات و بەگوتەی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان، زیانی زۆر بەر خاوەن كێڵگەكان دەكەوێت.

هاوكات داواش لە حكوومەتی هەرێم دەكەن چیتر رێگە بەهێنانی مریشكی بەستوو نەدرێت تا زیانی زیاتر بەر كێلگە پەلەوەرییەكان نەگات.




وشە - سۆران عەزیز