نرخی نه‌وت له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بازاڕی بۆرسه‌وه، رووی له به‌رزبوونه‌وه كردبوو و به‌شێك له دابه‌زینه‌كانی هه‌فته‌ی رابردووی قه‌ره‌بوو كردبووه‌وه، به‌ڵام راگه‌یاندنی رێككه‌وتنی ئاشتیی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل، نرخه‌كه‌ی دابه‌زاند و رێگر بوو له‌وه به‌های نه‌وت زیاتر به‌رز ببێته‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو له ژێر كاریگه‌ریی به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌لایه‌ن ئۆپێك پڵه‌س و پێشتریش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان، سه‌رووی 7% له به‌های نه‌وتی دابه‌زاندبوو و گه‌یشتبووه نزمترین نرخ كه له‌وه‌ته‌ی مانگ و نیوی رابردوو تۆمار كرابێت و هه‌ر به‌رمیلێكی به 65 دۆلار ده‌فرۆشرا.
له ده‌ستپێكی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بازاڕی بۆرسه‌وه تا به‌ر له راگه‌یاندنی رێككه‌وتنی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به‌رز بووبووه‌وه و گه‌یشتبووه 66 دۆلار و 53 سه‌نت و خه‌ریك بوو زیاتر به‌رز ده‌بووه‌وه، به‌ڵام به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دوای راگه‌یاندنی رێككه‌وتنی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس، نرخه‌كه‌ی دابه‌زی و گه‌یشته 65 دۆلار و 65 سه‌نت.
ئێسته كه له نیوه‌ڕۆ نزیك ده‌بینه‌وه، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 66 دۆلار و 30 سه‌نت ده‌فرۆشرێت، هاوكات نه‌وتی تێكساس به 62 دۆلار و 66 سه‌نت و نه‌وتی ئۆپیك به 66 دۆلار و 92 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
رووداوی ئه‌مڕۆی ئاشتی، كاریگه‌ره له‌وه نه‌هێڵێت نرخی نه‌وت زیاتر به‌رز ببێته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌و هۆكارانه‌ی وا ده‌كه‌ن نرخی نه‌وت به‌رز ببێته‌وه یان دابه‌زێت زۆرن.
له رابردوودا شه‌ڕی غه‌زه هۆكار بوو له‌وه‌ی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان به ئاسانی نه‌توانن له گه‌رووی بابولمه‌نده‌ب بپه‌ڕنه‌وه و ماوه‌یه‌كی زۆر بووبوونه ئامانجی حووسییه‌كان.
كۆتاهاتنی جه‌نگ و نه‌مانی ئاڵۆزییه جیۆپۆلیتیكییه‌كان، كاریگه‌ریی ئه‌رێنییان بۆ سه‌ر بازاڕ هه‌یه و سه‌قامگیری له نرخ ده‌هێنێته كایه‌وه.
مایكڵ مه‌ك كارتی به‌ڕێوه‌به‌ری پلاتفۆرمی وه‌به‌رهێنانی ''مومو ئوسترالیا و نیوزله‌ند'' رای گه‌یاند، زۆر ئه‌سته‌مه ئاگربه‌ستی غه‌زه هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر خستنه‌ڕووی نه‌وت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌بێت، چونكه پێشتر ئۆپێك له‌باره‌ی قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنه‌كه و ئه‌و بڕه زیاده‌یه‌ش كه به ته‌مایه بیخاته بازاڕه‌وه رێككه‌وتووه.
به‌ڵام به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار له به‌رانبه‌ر دراوه‌كانی تر، هۆكاره له‌وه‌ی كاڵاكان به گرانتر به‌ده‌ستی خه‌ڵك بگه‌ن و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕه‌كان ده‌بێت.