نرخی زیو به خێرایی له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و ئه‌مڕۆیش جارێكی تر ژماره‌ی پێوانه‌یی له نرخدا شكاند. به‌راورد به مانگێك پێش ئێسته، هه‌ر كیلۆیه‌ك زیو 260 دۆلاری هاتووه‌ته سه‌ر. زیو بووه‌ته كانزایه‌كی زۆر متمانه‌پێكراو كه له ژێر كاریگه‌ریی به‌رزبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی داخوازیی كانزاكه بۆ بواری پیشه‌سازی، نرخه‌كه‌ی له هه‌ڵكشاندایه.
نرخی ئێسته‌ی هه‌ر ئۆنسێك زیو 50 دۆلارە، كیلۆگرامێكی به هه‌زار و 613 دۆلار ده‌فرۆشرێت، له ماوه‌ی هەفتەیەکدا 150 دۆلار هاتووه‌ته سه‌ر هه‌ر كیلۆگرامێك زیو.
به‌گوێره‌ی پێنوێنی جیهانیی BullionVaultنرخی هەر ئۆنسێک زیو لە ماوی دوو مانگی رابردوودا 13 دۆلاری هاتووەتە سەر، نرخی هه‌ر كیلۆگرامێك زیو له بازاڕه‌كانی دنیا، لە 10ی ئاب بریتی بوو له هەزار و 301 دۆلار و له ماوه‌ی مانگدا ، سەرووی 300 دۆلار گرانتر بووە.
نرخی زیو به‌تایبه‌تی له ئه‌یلوولی 2022ه‌وه رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه، هه‌موو مانگێك كه‌مێك له نرخه‌كه‌ی هه‌ڵكشاوه و خه‌ریكه ده‌بێته كانزایه‌ك كه وه‌به‌رهێنه‌ری زیاتر روو له كڕینی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وێڕای پاراستنی سه‌رمایه‌كانیان، قازانجێكیش ده‌ست بخه‌ن.
له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2022 واته سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، نرخی هه‌ر كیلۆگرامێك زیو 600 دۆلار بوو، به‌ڵام ده‌بینرێت له‌و كاته‌وه سەرووی هه‌زار دۆلاری هاتووه‌ته سه‌ر.
زیو جگه له‌وه‌ی كه كانزایه‌كه هاوشێوه‌ی زێڕ له‌ناو ناچێت و متمانه‌پێكراوه، له هه‌مان كاتدا له پیشه‌سازی سوودێكی زۆری لێ وه‌رده‌گیرێت و كه‌رتی پیشه‌سازیی دنیا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه، زۆر زیاتر له پێشتر ئه‌و كانزایه به‌كار ده‌هێنێت و له به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته جیاوازه‌كاندا سوودی لێ وه‌رده‌گرێت.
زیو هاوشێوه‌ی زێڕ عه‌یاری جیاوازی هه‌یه، به‌ڵام باشترین جۆری زیو بۆ وه‌به‌رهێنان، ئه‌و زیوه‌یه كه عه‌یاره‌كه‌ی 999.9 و هاوشێوه‌ی زێڕی عه‌یار 24 له كانزا سه‌ره‌كییه‌كه پێكدێت.
زیو كانزایه‌كه كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا زیاتر له پیشه‌سازیی كه‌ره‌سته‌ی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی خۆر سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت، به‌شێك له ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانیش هه‌ر له زیو به‌رهه‌م ده‌هێنرێن.
به‌گشتی ئه‌و داخوازییه‌ی له ئاستی دنیا بۆ كڕین و به‌كاربردنی زیو هه‌یه، له‌چاو ئه‌و بڕه زیوه‌ی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و ده‌خرێته بازاڕه‌وه، زۆر زیاتره، بۆیه ئاوا به خێرایی نرخه‌كه‌ی له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی زیو له دنیادا له ساڵی 2014 و تا ئێسته، هه‌موو ساڵێك له نێوان 27 هه‌زار تۆن تا 29 هه‌زار تۆن بووه، به‌رهه‌مهێنانی ساڵانه‌ی به رێژه‌یه‌كی ئه‌وتۆ زیاد نه‌بووه، كه‌چی به‌كارهێنان و سوودوه‌رگرتن له‌و كانزایه زۆر به خێرایی له به‌رزبوونه‌وه‌دا بووه كه به گرنگترین فاكته‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی داده‌نرێت.
شرۆڤه‌كارانی دامه‌زراوه‌ی BeatMarket پێشبینییان كردووه نرخی هه‌ر ئۆنسێك زیو تا ساڵی 2030، له نێوان 55 تا 60 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه بكرێت، له خراپترین دۆخیدا تا 37 دۆلار داده‌به‌زێت و له باشترین پێشبینیشدا تا 80 دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه، نرخەکە خەریکە زۆر زووتر لە کاتی دیاریکراو بەدی دێت كه‌وایه كانزایه‌كه شایانی ئه‌وه‌یه ریسكی بۆ بكرێت.
هاوكات دامه‌زراوه‌ی Coin price Forecast پێشبینی كردووه نرخی هه‌ر ئۆنسێك زیو له سه‌ره‌تای ساڵی 2030، بگاته 69 دۆلار و تا كۆتایی ساڵه‌كه بگاته 79 دۆلار.
هه‌موو ئه‌و پێشبینییه باشانه له ژێر كاریگه‌ریی پێداویستیی پیشه‌سازیی دنیا، به كانزای زیوه كه بۆ بواری به‌رهه‌مهێنانی وزه و په‌ره‌سه‌ندنی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی به‌كار ده‌هێنرێت.