پڕۆژەی "شاری دیپلۆمات سەفیران" كرایەوە؛ 275 ڤێلای ناوازە بۆ هەولێر زیاد بوو

:: PM:09:36:09/10/2025 ‌
ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی تشرینی یەكەمی 2025، پڕۆژەیەكی نوێی نیشتەجێبوون بە ناوی "شاری دیپلۆمات سەفیران" لە شاری هەولێر كرایەوە.


پڕۆژەكە كە بە یەكێك لە پڕۆژە ناوازە و سەردەمیانەكانی بواری وەبەرهێنان دادەنرێت، دەكەوێتە سەر شەقامی سەرەكیی پیرمام (هەولێر-شەقڵاوە) و لەسەر ڕووبەری 70 دۆنم زەوی بنیات نراوە.

"شاری دیپلۆمات سەفیران" لە 275 ڤێلای نیشتەجێبوون بە ڕووبەری جیاواز پێكهاتووە و بە دیزاینێكی هاوچەرخ دروست كراوە. بەپێی زانیارییەكان، پڕۆژەكە تەواوی خزمەتگوزارییە سەرەكییەكانی تێدا دابین كراوە.


وشە - پۆڵا مەحموود