په‌یامێكی دۆناڵد تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تروس، بووه‌ته هۆی شێواندنی بازاڕه‌كان، هه‌ریه‌ك له نه‌وت و دراوه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، زۆرترین كاریگه‌رییان وه‌رگرت.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له په‌یاماكه‌یدا ئاماژه‌ی دابوو كه چین به ته‌مای هه‌ندێك هه‌نگاوی دوژمنكارانه‌یه و ده‌یه‌وێت باج به‌سه‌ر هه‌ندێك به‌رهه‌می نایابدا بسه‌پێنێت، بۆیه له سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه 100% پێناسی گومرگی به‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی چیندا ده‌سه‌پێنێت.
دوای ئه‌و په‌یامه‌ی تره‌مپ، بازاڕه‌كان به ته‌واوی شێوان و زۆرترین كاریگه‌ریی كه‌وته سه‌ر بازاڕی دراوه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و سه‌رووی 12% له به‌های بیتكۆین دابه‌زی. نرخی هه‌ر بیتكۆینێك له میانه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا گه‌یشتبووه 126 هه‌زار دۆلار، به‌ڵام بۆ خوار 112 هه‌زار دۆلار دابه‌زیوه.
كاریگه‌رییه‌كی تری ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی تره‌مپ، بۆ سه‌ر بازاڕی نه‌وت بوو و نزیكه‌ی دوو دۆلار و نیو له به‌های نه‌وتی كه‌م كرده‌وه، به واتایه‌كی تر نزیكه‌ی 4% له نرخی نه‌وت دابه‌زی.
نه‌وتی برێنت كه هه‌ر به‌رمیلێكی له سه‌رووی 65 دۆلار ده‌فرۆشرا، بۆ 62 دۆلار و 17 سه‌نت كه‌می كرد، هاوكات به‌های نه‌وتی تێكساس بۆ 58 دۆلار و 24 سه‌نت دابه‌زی. نه‌وتی ئۆپیك به 67 دۆلار و نۆ سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
كۆتایی هه‌فته‌ی رابردووش له ژێر كاریگه‌ریی راگه‌یاندنی رێككه‌وتنی ئاشتیی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل، نرخی نه‌وت دابه‌زیبوو و رێگر بوو له‌وه به‌های نه‌وت زیاتر به‌رز ببێته‌وه.
هه‌فته‌یه‌ك پێشتریش له ژێر كاریگه‌ریی به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌لایه‌ن ئۆپێك پڵه‌س و پێشتریش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان، سه‌رووی 7% له به‌های نه‌وتی دابه‌زاندبوو و گه‌یشتبووه نزمترین نرخ كه له‌وه‌ته‌ی مانگ و نیوی رابردوو تۆمار كرابێت، هه‌ر به‌رمیلێكی به 65 دۆلار ده‌فرۆشرا .
به‌رمیلێك نه‌وت كه دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر 70 دۆلار بوو، ئێسته به 62 دۆلار و 17 سه‌نته و سه‌رووی 10% له نرخه‌كه‌ی كه‌می كردووه.