هەموو چاوەكان لەسەر ئەوەن عێراق بە فەرمی بڕیاری خەرجكردنی مووچە بدات و حكوومەتی هەرێمیش داهاتی ناوخۆ بنێرێت.
بەپێی زانیارییەكانی "وشە"، بڕیارە ئەم هەفتەیە پاش بڕیاردان لەسەر ناردنی مووچە لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە، حكوومەتی هەرێم داهاتی نانەوتی مانگی هەشت بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێرێت.
حكوومەتی هەرێم داهاتی نانەوتی بۆ مانگی هەشت و نۆ ئامادەیە، ئەگەرچی لە گفتوگۆدایە ئەو بڕەی دیاری كراوە كەم بكرێتەوە، بەڵام تا رێككەوتنێكی نوێ، مانگانە حكوومەتی هەرێم 120 ملیار دەنێرێت.
بەپێی زانیارییەكانی"وشە"، بڕیارە ئەم هەفتەیە پاش بڕیاردان لەسەر ناردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن حكوومەتی عێراقە، داهاتی نانەوتیی مانگی هەشت بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق كە بڕەكەی 120 ملیار دینارە.
چاوەڕێ دەكرێت رۆژی سێشەم ئەنجوومەنی وەزیران، بەفەرمی بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی هەستی فەرمانبەرانی كوردستان بدات، دوای ئەوەش حكوومەتی هەرێم راستەوخۆ داهاتی نانەوتی بنێرێت.