پرۆگرامی ''خه‌ڵات له پێناو دادپه‌روه‌ری'' كه پڕۆژه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایه رای گه‌یاند، تا 15 ملیۆن دۆلار خه‌ڵاتی هه‌ر كه‌سێك ده‌كات، زانیاری له‌باره‌ی دوو كه‌سی ئێرانی راده‌ستی ئه‌مه‌ریكا بكات.
ئه‌و دوو كه‌سه ناوه‌كانیان ئاشكرایه كه یه‌كێكیان به ناوی مه‌جید نیكی و ئه‌وه‌ی تریان مه‌هدی فه‌رشچییه، وا دیاره چالاكییه‌كانیان پێوه‌ندی به كۆمپانیای بازرگانی ''بێ ژول پارس'' هه‌یه.
به‌گوته‌ی دامه‌زراوه ئه‌مه‌ریكییه‌یه، ئه‌و دوو كه‌سه له رێگه‌ی كۆمپانیاكه، ته‌كنه‌لۆجیا و پارچه‌ی هه‌ستیاریان بۆ پیشه‌سازیی سه‌ربازیی ئێران به‌تایبه‌تی سوپای پاسداران له رێگه‌ی نایاساییه‌وه دابین كردووه.
لای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، سوپای پاسداران له لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندایه، بۆیه‌ش هه‌موو ئه‌و كه‌سانه سزا ده‌دات كه كار بۆ سوپای پاسداران ده‌كه‌ن.
پڕۆگرامه‌كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس به زمانی فارسی، وێڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوی ئه‌و دوو كه‌سه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه 15 ملیۆن دۆلار خه‌ڵاتی ئه‌وانه‌یه كه زانیاری له‌باره‌یان ده‌ده‌نه ئه‌مه‌ریكا.