یه‌كێك له كێشه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه كه تا ئه‌م ساته، توركیا به‌شێكی به‌رچاو له پێداویستییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به نه‌وت له رێگه‌ی رووسیاوه دابین ده‌كات، ئه‌و قه‌باره‌یه له هاورده‌كردنی نه‌وت له‌لایه‌ن توركیا نه‌ك كه‌می نه‌كردووه، بگره زیادی كردووه.
جۆری نه‌وتی ئۆراڵی رووسیا له جۆری نه‌وتی قورسه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه توركیا هه‌ر له كۆنه‌وه نه‌وتی له رووسیا كڕیوه، پاڵاوگه‌كانی له چوارچێوه‌ی كوالێتیی نه‌وتی ئۆراڵی رووسیا رێكخستووه. له ماوه‌ی مانگه‌كانی رابردوودا كه هێرشی درۆنه‌كانی ئۆكراینا زیانێكی زۆری به پاڵاوگه‌كانی رووسیا گه‌یاندووه، رووسیا ناچار بووه نه‌وتی زیاتر هه‌نارده بكات و به نرخی هه‌رزانتر ساغی بكاته‌وه.
دۆخه‌كه بۆ توركیا زۆر له‌بار بووه بۆ ئه‌وه‌ی به نرخێكی هه‌رزانتر نه‌وتی ده‌ست بكه‌وێت، به‌ڵام ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكایه كه ده‌خوازێت توركیا وابه‌سته‌بوونی به نه‌وتی رووسیا كه‌م بكاته‌وه.
له 27ی مانگی ئه‌یلووله‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ جه‌یهان ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه كه رۆژانه 190 هه‌زار به‌رمیله، به‌ڵام بڕیاره قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كه‌ی به‌رز بكرێته‌وه و له‌گه‌ڵ نه‌وتی كوردستان، نه‌وتی كه‌ركووكیش هه‌نارده بكرێت كه به گوته‌ی oil price له جۆری قورسه و ده‌توانێت ببێته ئه‌لته‌رناتیڤی ئۆرالی رووسیا، ئه‌و بیانووه بۆ توركیا نامێنێته‌وه ته‌نیا پشت به نه‌وتی رووسیا ببه‌ستێت.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا بۆ توركیا مایه‌ی دڵخۆشی نییه ئه‌وه‌یه كه نه‌وتی رووسیا به هه‌رزانتر ده‌كڕێت، به‌ڵام سۆمۆ كه بڕیارده‌ره له فرۆشتنی نه‌وتی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ده‌خوازێت به نرخێكی گونجاو و ته‌نانه‌ت له‌سه‌رووی نرخی برێنت نه‌وته‌كه بفرۆشێت.
توركیا خۆی له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كوردستانه‌كه‌ی، رۆژانه 75 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه له جۆری سووكه و به‌پێی یاساكانی توركیاش، بۆی نییه ئه‌و نه‌وته هه‌نارده بكات و بۆ پاڵاوتنیش پێویسته له‌گه‌ڵ نه‌وتی قورس تێكه‌ڵ بكرێت، ئه‌مه‌ش ده‌توانێت وا بكات توركیا نه‌وتی عێراق له‌گه‌ڵ نه‌وته‌كه‌ی خۆی تێكه‌ڵ بكات و بیپاڵێوێت، به‌ده‌ر له‌مه له‌گه‌ڵ زیادكردنی كڕینی نه‌وت له عێراق، له هه‌مان كاتدا به‌سترانه‌وه له نه‌وتی رووسیا كه‌م بكاته‌وه و ئه‌مه‌ریكاش له خۆی رازی بكات.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له داهاتوودا ئه‌و نه‌وته‌ی له رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌گاته به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا، له 190 هه‌زار به‌رمیله‌وه بگه‌یه‌نرێته 400 هه‌زار به‌رمیل كه له جه‌یهانه‌وه هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی دنیا ده‌كرێت و هه‌ر له‌وێشه‌وه ده‌كرێ به‌شێكی به توركیا بفرۆشرێت.
له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2022ه‌وه كه جه‌نگی ئۆكراینا ده‌ستی پێ كردووه، ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا سزای زۆر قورسیان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندووه، یه‌كێك له‌و كه‌رتانه‌ی رووسیا كه زۆرترین گوشاری خراوه‌ته سه‌ر، كه‌رتی وزه بووه.
زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا به‌سترانه‌وه به نه‌وت و گازی رووسیایان بۆ نزمترین ئاست كه‌م كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام توركیا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاتانه، هێشتا رۆژانه سه‌رووی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رووسیا ده‌كڕێت و له پاڵاوگه‌كانی ده‌یپاڵێوێت.