عێراق پڕۆژه‌ی سێیه‌م لووله‌ی راكێشانی نه‌وت له به‌نده‌ری فاو ده‌كاته‌وه كه به‌هۆیه‌وه توانای هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له‌و شوێنه، بۆ دوو ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا به‌رز ده‌بێته‌وه.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق رای گه‌یاند، ئه‌و لووله نوێیه به هه‌نگاوێكی گرنگی ستراتیجی له په‌ره‌پێدانی هه‌نارده‌ی نه‌وت داده‌نرێت و ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی عێراق، باشتر بتوانێت به‌ڵێن و په‌یمانه بازرگانییه‌كانی جێبه‌جێ بكات و پڕۆژه‌كه ده‌بێته هۆی زیاتر پته‌وكردنی ژێرخانی ئابووریی عێراق.
هاوكات كۆمپانیای نه‌وتی به‌سره بڵاوی كرده‌وه، پڕۆژه‌كه یه‌كێكه له گرنگترین پڕۆژه ستراتیجییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بۆ پێشخستنی ژێرخانی هه‌نارده‌ی نه‌وت.
پڕۆژه‌كه لووله‌یه‌كی تری نه‌وت له‌خۆ ده‌گرێت كه نه‌وت له كۆگه‌كانی نه‌وتی فاو ده‌گه‌یه‌نێته به‌نده‌ره‌كان، به‌تایبه‌تی به‌نده‌ری به‌سره و عه‌میه و له‌لایه‌ن دوو كۆمپانیای ئیتاڵی و توركی جێبه‌جێ ده‌كرێت .
به‌نده‌ری نه‌وتی عه‌میه چه‌ند ساڵێك بوو هیچ نه‌وتێكی لێیه‌وه هه‌نارده نه‌ده‌كرا، چونكه لووله‌كه‌ی كۆن بوو و نه‌وت ده‌ڕژایه ناو ده‌ریاوه، بۆیه‌ش به ته‌واوبوونی ئه‌و هێله نوێیه، توانای عێراق له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه.