وەزارەتی بازرگانی: جۆرەكانی خۆراك زیاتر دەكەین و كوالێتییان بەرزتر دەكەینەوە

:: PM:12:00:13/10/2025 ‌
گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕای گەیاند، پلانیان هەیە كارتی خۆراك دروست بكەن، هەروەها جۆرەكانی خۆراك باش بكەن و كوالێتییان بەرزتر بكەنەوە، بۆ ئەمەش پشت بە مادەی خۆراكی ناوخۆیی دەبەستن.

محەمەد حەنوون گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، لەبارەی  دروستكردنی كارتی خۆراك و بەرزكردنەوە و باشتركردنی جۆری خۆراك، لە لێدوانێكدا بەم شێوەیە زانیاری بۆ ڕۆژنامەی سەباح خستەڕوو.

محەمەد حەنوون ڕای گەیاند، وەك وەزارەتی بازرگانی پلانی ئەوەمان هەیە، كارتی خۆراك دروست بكەین بۆ پاڵپشتی لە مادە خۆراكییەكان، هەروەها جۆرەكانیان زۆرباش بكەین و كوالێتییان بەرزتر بكەینەوە، بۆ ئەمەش پشت بە مادەی خۆراكی ناوخۆیی دەبەستین.

ئاماژەی بەوەش كردووە، دۆسیەی كارتی خۆراك لە پێشینەی كارەكانمانە، تەنیا دابینكردنی خۆراك ئامانجمان نییە، بەڵكو دەمانەوێ ئەمە بكەین بە پڕۆژەیەكی ئابووریی تەواو، بۆ ئەوەی بەشداریی بكات لە بەدیهێنانی ئاسایشی خۆراكی نیشتمانیی.

گوتیشی، مادەی خۆراكی نوێ زیاد دەكەین بۆ سەبەتەی خۆراكی هاووڵاتییان و لە نزیكەوە چاودێریی ڕێكارەكان دەكەین.




وشە - سۆران عەزیز