سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ حكوومه‌تى عێراق: ناردنى مووچه‌ى مانگى ئاب پێویستى به‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران نییه‌

:: PM:01:06:13/10/2025 ‌
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ حكوومه‌تى عێراق دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، وه‌زاره‌تى دارایى عێراق چاوه‌ڕوانى 120 ملیار دیناره‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، ئینجا ده‌ست به‌ ناردنى مووچه‌ى مانگى ئاب ده‌كات، ناردنى مووچه‌ى مانگى ئابیش پێویستى به‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق نییه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 13ى تشرینى یه‌كه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ حكوومه‌تى عێراق بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌، ناردنى مووچه‌ى مانگى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى عێراق، پێویستى به‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق نییه‌ تا بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت، به‌ڵكو پێشتر رێككه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتوویه‌تى، "وه‌زیرى دارایى عێراق چاوه‌ڕوانى گه‌یشتنى 120 ملیار دیناره‌كه‌ى هه‌رێم ده‌كات، تا ده‌ست به‌ خه‌رجكردنى مووچه‌ى مانگى ئاب بكات". ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ پێشبینى ده‌كات له‌ كۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه‌، مووچه‌ى مانگى ئاب ره‌وانه‌ بكرێت. له‌باره‌ی وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێمیش ده‌ڵێ، "هه‌رێمى كوردستان رێكارییه‌كانى ناردنى 120 ملیار دیناره‌كه‌ى ته‌واو كردووه‌".
 
 


وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل