نرخی زێڕ فڕی

:: AM:08:44:14/10/2025 ‌
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، بەیانیی ئەمڕۆ نرخێكی نوێی تۆمار كرد كە لە مێژوودا نرخی زێڕ نەگەیشتووەتە ئەو نرخە، ئۆنسێك چوار هەزار و 179 دۆلاری تێپەڕاند.

ئەمڕۆ سێشەم 14ـی تشرینی یەكەم، شاخەوان مەمەد خاوەنی زێڕنگری ئیمان، بە "وشە"ـی راگەیاند،  نرخی ئۆنسەیەك زێڕ توانی ئاستی 4179 دۆلار بشكێنێت، بەو پێیەش باشترین مانگی لە ماوەی 14 ساڵی رابردوودا تۆمار كرد.
 
زیاتر گوتی، ئێستە نرخی زێڕ بەرزترینە بەراورد بە تەواوی مێژووی مامەڵەكردن بە زێڕ.

باسی لەوەش كرد، پێشبینیی گرانبوونی زیاتر دەكرێت، چونكە لە گرێبەستەكانی داهاتوودا نرخی زێڕ زیاتر تۆمار كردووە.

زێڕی عەیار 21 بە 858 هەزار دینار
زێڕی عەیار 18 بە 735 هەزار دینار
زێڕی عەیار 24 بە 979 هەزار دینار


وشە - رامیار جەواد