نرخی زیو له بازاڕه‌كانی دنیا ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاند، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ندێك هه‌واڵ له‌باره‌ی ئاساییبوونه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و چین، نرخه‌كه‌ی ئاسایی كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی پێنوێنی جیهانیی، نرخی هه‌ر ئۆنسێك زیو ئه‌مڕۆ ته‌نانه‌ت گه‌یشته 53 دۆلار و 50 سه‌نت كه كیلۆیه‌كی ده‌كاته هه‌زار و 712 دۆلار، به‌ڵام دواتر كه‌مێكی لێ دابه‌زییه‌وه و ئێسته به 52 دۆلار ده‌فرۆشرێت، هه‌رچه‌نده هێشتا به‌رزترین نرخیه‌تی له‌وه‌ته‌ی ئه‌و كانزایه دۆزراوه‌ته‌وه و ئێسته هه‌ر كیلۆیه‌كی به هه‌زار و 673 دۆلار ده‌فرۆشرێت.
ته‌نیا له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا 150 دۆلار هاتووه‌ته سه‌ر هه‌ر كیلۆیه‌ك زیو و به‌راورد به مانگێك پێش ئێسته، هه‌ر كیلۆیه‌ك زیو 300 دۆلاری هاتووه‌ته سه‌ر. زیو بووه‌ته كانزایه‌كی زۆر متمانه‌پێكراو كه له ژێر كاریگه‌ریی به‌رزبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی داخوازیی كانزاكه بۆ بواری پیشه‌سازی، نرخه‌كه‌ی له هه‌ڵكشاندایه.
زیو له رۆژانی رابردوودا له ژێر كاریگه‌ریی ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئابووریی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا زیاتر به‌رز بووه‌ته‌وه، چونكه چین هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو رێگه له هه‌نارده‌ی كانزا نایابه‌كان ده‌گرێ و له به‌رانبه‌دا ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كرد كه پێناسی گومرگی بۆ دوو هێنده به‌رز ده‌كاته‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه كه بارگرژییه‌كانیان كه‌متر بوونه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كرێ، له داهاتوویه‌كی نزیكدا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چیندا كۆ ده‌بێته‌وه و هه‌ر ئه‌وه‌ش كه‌مێك بازاڕه‌كه‌ی ئاسایی كردووه‌ته‌وه.
نرخی زیو به‌تایبه‌تی له ئه‌یلوولی 2022ه‌وه رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه، هه‌موو مانگێك كه‌مێك له نرخه‌كه‌ی هه‌ڵكشاوه و خه‌ریكه ده‌بێته كانزایه‌ك كه وه‌به‌رهێنه‌ری زیاتر روو له كڕینی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وێڕای پاراستنی سه‌رمایه‌كانیان، قازانجێكیش ده‌ست بخه‌ن.
له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2022 واته سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، نرخی هه‌ر كیلۆگرامێك زیو 600 دۆلار بوو، به‌ڵام ده‌بینرێت له‌و كاته‌وه نزیكه‌ی هه‌زار و 100 دۆلاری هاتووه‌ته سه‌ر.
زیو جگه له‌وه‌ی كه كانزایه‌كه هاوشێوه‌ی زێڕ له‌ناو ناچێت و متمانه‌پێكراوه، له هه‌مان كاتدا له پیشه‌سازی سوودێكی زۆری لێ وه‌رده‌گیرێت و كه‌رتی پیشه‌سازیی دنیا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه، زۆر زیاتر له پێشتر ئه‌و كانزایه به‌كار ده‌هێنێت و له به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته جیاوازه‌كاندا سوودی لێ وه‌رده‌گرێت.
زیو هاوشێوه‌ی زێڕ عه‌یاری جیاوازی هه‌یه، به‌ڵام باشترین جۆری زیو بۆ وه‌به‌رهێنان، ئه‌و زیوه‌یه كه عه‌یاره‌كه‌ی 999.9 و هاوشێوه‌ی زێڕی عه‌یار 24 له كانزا سه‌ره‌كییه‌كه پێكدێت.
زیو كانزایه‌كه كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا زیاتر له پیشه‌سازیی كه‌ره‌سته‌ی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی خۆر سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت، به‌شێك له ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانیش هه‌ر له زیو به‌رهه‌م ده‌هێنرێن.
به‌گشتی ئه‌و داخوازییه‌ی له ئاستی دنیا بۆ كڕین و به‌كاربردنی زیو هه‌یه، له‌چاو ئه‌و بڕه زیوه‌ی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و ده‌خرێته بازاڕه‌وه، زۆر زیاتره، بۆیه ئاوا به خێرایی نرخه‌كه‌ی له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی زیو له دنیادا له ساڵی 2014 و تا ئێسته، هه‌موو ساڵێك له نێوان 27 هه‌زار تۆن تا 29 هه‌زار تۆن بووه، به‌رهه‌مهێنانی ساڵانه‌ی به رێژه‌یه‌كی ئه‌وتۆ زیاد نه‌بووه، كه‌چی به‌كارهێنان و سوودوه‌رگرتن له‌و كانزایه زۆر به خێرایی له به‌رزبوونه‌وه‌دا بووه كه به گرنگترین فاكته‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی داده‌نرێت.
شرۆڤه‌كارانی دامه‌زراوه‌ی BeatMarket پێشبینییان كردووه نرخی هه‌ر ئۆنسێك زیو تا ساڵی 2030، له نێوان 55 تا 60 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه بكرێت، له خراپترین دۆخیدا تا 37 دۆلار داده‌به‌زێت و له باشترین پێشبینیشدا تا 80 دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه، نرخه‌كه خه‌ریكه زۆر زووتر له كاتی دیاریكراو به‌دی دێت كه‌وایه كانزایه‌كه شایانی ئه‌وه‌یه ریسكی بۆ بكرێت.
هاوكات دامه‌زراوه‌ی Coin price Forecast پێشبینی كردووه نرخی هه‌ر ئۆنسێك زیو له سه‌ره‌تای ساڵی 2030، بگاته 69 دۆلار و تا كۆتایی ساڵه‌كه بگاته 79 دۆلار.
هه‌موو ئه‌و پێشبینییه باشانه له ژێر كاریگه‌ریی پێداویستیی پیشه‌سازیی دنیا، به كانزای زیوه كه بۆ بواری به‌رهه‌مهێنانی وزه و په‌ره‌سه‌ندنی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی به‌كار ده‌هێنرێت.