دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی كوێت بڵاوی كرده‌وه، كێڵگه‌یه‌كی گازی سروشتییان له ژێر ده‌ریا دۆزیوه‌ته‌وه كه له مێژووی وڵاته‌كه بێ وێنه‌یه.
كوێت ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ده‌ستی به گه‌ڕان و پشكنین به‌دوای گازی سروشتی‌دا كردووه، له ساڵی 2024 توانی له كێڵگه‌ی نوخزه و له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیش له كێڵگه‌ی جه‌لیعه ده‌ستی به هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی گرنگی گازی سروشتی بگات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره له كێڵگه‌ی جوزه‌یه دۆزراوه‌ته‌وه، له‌چاو ئه‌وانی تر زۆر جیاوازه.
تاقیكردنه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان سه‌لماندوویانه قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی له‌و شوێنه نوێیه، له رۆژێكدا ده‌گاته 29 ملیۆن پێ سێجا، له هه‌مان كاتدا رۆژانه زیاتره له پێنج هه‌زار به‌رمیل جۆری تری به‌رهه‌می گازی له‌خۆ ده‌گرێت.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌كییه‌كانی كێڵگه‌كه ئه‌وه‌یه، قه‌باره‌ی گازی دووانه ئۆكسیدی كاربۆن زۆر كه‌مه و بێبه‌رییه له گازی ژه‌هراوی سۆلفیدی هایدرۆجێن، به‌ده‌ر له‌مه تێكه‌ڵ به هیچ ئاوێك نییه كه له جۆری خۆیدا به شتێكی ده‌گمه‌ن داده‌نرێت.
مه‌شعه‌ل ئه‌حمه‌د سه‌باح میری كوێت، پێشوازیی له وه‌زیری نه‌وت و به‌رپرسانی تری پێوه‌ندیدار كردووه و بۆ ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه ده‌ستخۆشی لێ كردوون.
رووبه‌ری ئه‌و كێڵگه‌یه ده‌گاته 40 كیلۆمه‌تری دووجا و پێشبینی ده‌كرێت یه‌ده‌گی گازی كێڵگه‌كه، بگاته یه‌ك تریلیۆن پێ سێجا و زیاتر له 120 ملیۆن به‌رمیل پێداویستی تری گازی له‌خۆ بگرێت كه هاوتای 350 ملیۆن به‌رمیل نه‌وته.
كوێت له پلانیدایه تا ساڵی 2030 به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی گازی سروشتی بۆ یه‌ك ملیار پێ سێجا له رۆژێكدا به‌رز بكاته‌وه.
پێویسته بگوترێ كوێت زیاتر به نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌ند بووه و رۆژانه دوو ملیۆن و 800 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت، به‌ڵام خه‌ریكه له گازی سروشتیشدا هه‌نگاوی گرنگ ده‌نێت.