ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران بڵاوی كرده‌وه، رێژه‌ی گه‌شه‌ی ئابووریی ئێران له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی هه‌تاویدا بۆ خوار سفر دابه‌زیوه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، رێژه‌كه به -0.3% ده‌ستنیشان كراوه، ئه‌مه‌ش له‌چاو هه‌مان ماوه‌ی ساڵی به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو پاشه‌كشه‌ی كردووه.
هه‌مان ناوه‌ند رێژه‌ی گه‌شه‌ی ئابووریی ساڵی رابردووی ئێرانی به 3.1% راگه‌یاندبوو، ئه‌و رێژه‌یه‌ش له گه‌شه‌ی ئابووریی پێوه‌ندی به به‌رزبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران هه‌بوو.
سندووقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو ساڵی رابردوو پێشبینی ئه‌وه‌ی كردبوو، ئابووریی ئێران لانی كه‌م تا ساڵی 2029 هه‌موو ساڵێك رێژه‌یه‌كی لێ داده‌به‌زێت، به‌ڵام باسی له‌وه نه‌كردبوو كه بۆ خوار سفر داده‌به‌زێت.
وا دیاره دۆخی ئێران زۆر له‌وه خراپتره چاوه‌ڕوان ده‌كرێت و به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی نوێی ئابووری و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، دۆخه‌كه له نیوه‌ی دووه‌می ساڵ باشتر نابێت .
به‌گوته‌ی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران سزا ئابوورییه‌كان، چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌لێشاوی سه‌رمایه و پاره له ئێران، به‌رزیی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان هۆكارگه‌لێكن كه وایانكردووه ئابووری ئێران پاشه‌كشه بكات.
ئه‌و ئاماره نوێیانه له كاتێكدایه كه ئێران خۆی به پێی پلانی حه‌وته‌می گه‌شه‌پێدان، وای دانابوو له‌مساڵدا گه‌شه‌ی ئابووریی وڵاته‌كه بگاته 8%.
په‌رله‌مانی ئێران پێی وایه بۆ وه‌دیهاتنی ئه‌و ئامانجه، پێویستیان به هه‌شت هه‌زار تریلیۆن تمه‌ن هه‌یه، كه‌چی ئێران ده‌توانێت پێنج هه‌زار و 300 تریلیۆن تمه‌ن دابین بكات.
مه‌سعوود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێرانیش گوتبووی بۆ گه‌یشتن به ئامانجی گه‌شه‌ی 8%ی ئابووری، پێویستیان به 250 تا 300 ملیار دۆلار سه‌رمایه هه‌یه.