كۆمپانیای دانەگاز: پڕۆژەی فراوانکردن لە کۆرمۆر 50% بەرزبوویەوە و گاز دەفرۆشین

:: AM:09:33:15/10/2025 ‌
كۆمپانیای دانەگاز و كۆمپانیای هیلال پترۆلیۆم، زیادكردنی توانای بەرهەمهێنان لە كێڵگەی كۆرمۆر بەڕێژەی 50% ڕادەگەیەنن.

ئەمڕۆ چوارشەم 15ـی تشرینی یەكەم، كۆمپانیای دانەگاز لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، پڕۆژەی كۆرمۆر 250یان بەر لە وادەی خۆیدا تەواو كردووە، كۆمپانیای كۆرمۆر 250، گەورەترین كۆمپانیای تایبەتی گازی سروشتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای نەوتی هیلال كە یەكەم كۆمپانیای تایبەت بە گەڕان و بەرهەمهێنانی نەوت و گازە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەستپێكردنی فرۆشتنی بازرگانی گازی لە پڕۆژەی كۆرمۆر 250 لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.

پڕۆژەی كۆرمۆر 250، هەشت مانگ پێش وادەی دیاریكراو تەواو بووە، نزیكەی 250 ملیۆن پێ سێجا ستاندارد لە ڕۆژێكدا توانای پرۆسێسكردن زیاد دەكات كە 50% زیادبوونی توانای ئێستەیە، بەمەش كۆی توانای كێڵگەی كۆرمۆر دەگاتە 750 ملیۆن پێ سێجا، ئەم توانا زیادەیە یارمەتیدەر دەبێت بۆ دابینكردنی خواستی كارەبای عێراق لە ڕێگەی دابینكردنی بڕێكی زۆر گازی سروشتی پاك.

دانەگاز ئاماژەی بەوەش دا، ئەم فراوانكردنە دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی كارەبا و پاڵپشتیی گەشەی پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان، هەروەها دەبێتە بەهێزكردنی پڕۆژەی "ڕووناكی"ـی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ دابینكردنی كارەبای 24سەعاتی و دابینكردنی كارەبا بۆ پارێزگاكانی تری عێراق.

كۆی وەبەرهێنانی پڕۆژەكە 1.1 ملیار دۆلار بووە، پڕۆژەكە زیاتر لە 10 هەزار هەلی كاری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی ڕەخساندووە، ئەمەش وایكردووە ببێتە یەكێك لە گەورەترین پڕۆژەكانی ژێرخانی كەرتی تایبەت لە عێراق لە ساڵانی ڕابردوودا.

مەجید جەعفەر بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای نەوتی هیلال و بەڕێوەبەری جێبەجێكاری دانەگاز رای گەیاندووە، "تەواوكردنی پڕۆژەی كۆرمور 250، پێش كاتی دیاریكراو دەستكەوتێكی گرنگە بۆ هەردوو كۆمپانیا، ئەمەش بەڵگەیەكی بەهێزە لەسەر پابەندبوونمان بە هەرێمی كوردستان و توانامان بۆ سوودوەرگرتن لە سەرچاوەكانی وزەی هەرێم. هەورەها بەردەوام دەبین بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەكان و دابینكردنی وزەی پاك و بەردەوام بۆ ناوچەكە و عێراق."

ئاماژەی بەوەش كرد، "سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ پاڵپشتییە گەورەكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەردەبڕین، كە توانیمان بەسەر ئاستەنگەكاندا زاڵ بین و كاركردنمان بە درێژایی قۆناغەكانی پڕۆژەكە بپارێزین."

پڕۆژەكە رۆژانە 250 ملیۆن پێ سێجا گاز زیاد دەكات، بەمەش بەرهەمهێنانی گشتیی رۆژانەی كۆرمۆر دەگاتە 750 ملیۆن پێ سێجا. 
 
سەرمایەگوزاریی گشتیی پڕۆژەكە 1.1 ملیار دۆلارە. دانەگاز دەڵێت، زیادبوونی توانای بەرهەمهێنان، داهات زیاد دەكات و یارمەتیی زیادكردنی توانای كارەبای عێراق دەدات.
 
كۆمپانیاكە دەڵێت، گازی بەرهەمهێنراویان لەو پڕۆژەیە فرۆشتووە كە هەشت مانگ پێش وادەی خۆی تەواو بووە. 
 
سەرۆكی جێبەجێكاری كرێسنت پێترۆلیۆم دەشڵێت، "بەتایبەتی سوپاسگوزارم بۆ پاڵپشتی بەهێزی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و دەسەڵاتە خۆجێیەكان، كە هاوكارییەكانیان یارمەتیدەر بوون بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان و بەردەوامبوون بە درێژایی پڕۆژەكە."

بەپێی داتاكانی دانەگاز بێت، لە لووتكەی خۆیدا پڕۆژەكە زیاتر لە 10 هەزار كەسی دامەزراندووە، زیاتر لە شەش هەزار تۆن ئاسن و 6.2 ملیۆن سەعات كاركردنی مرۆڤی تێدا بەكار هاتووە، ئەوەش وایكردووە ببێتە یەكێك لە گەورەترین بنیاتنانی ژێرخانی كەرتی تایبەت لە عێراقدا.



وشە - سۆران عەزیز