له پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به هه‌نارده‌كردن كراوه‌ته‌وه كه بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، تێیدا كۆمپانیاكان و كارگه‌كانی پارێزگاكه به‌رهه‌مه‌كانیان پێشان ده‌ده‌ن.
حامید وه‌فاپووره یاریده‌ده‌ری كارگێڕی و جێبه‌جێكاری پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كرماشان روونی كرده‌وه، پێشانگه‌كه له رووبه‌ری دوو هه‌زار مه‌تر دوو جار به‌ڕێوه ده‌چێت، سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی وه‌ك پێداویستی بیناسازی، خۆراك، كشتوكاڵ و سێكته‌ره‌كانی تر له خۆ ده‌گرێت.
به‌پێی ئامارێك كه ئه‌و به‌رپرسه خستیه روو، سه‌رووی 35 كۆمپانیا و كارگه‌ی كرماشان له پێشانگه‌كه‌دا به‌شدارن و به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ خه‌ڵك و وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆیی و بیانی خستووه‌ته روو.
به‌گوته‌ی وه‌فاپوور، پێشانگه‌كه زیاتر بۆ بواری خستنه‌ڕووی تواناكانه، بۆیه‌ش زیاتر خه‌ڵكی بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌ر به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن و له هه‌رێمی كوردستان و عێراقیشه‌وه بازرگانان به‌شدارییان كردووه.
پێویسته بگوترێ كرماشان هاوسنووره له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، له هه‌مان كاتدا له‌گه‌ڵ عێراقیش ده‌روازه‌ی بازرگانی هه‌یه، بۆیه‌ش زیاتر چاوی له عێراق و هه‌رێمی كوردستانه بۆ ئه‌وه‌ی كاڵاكانی بۆ هه‌نارده بكات.
قه‌باره‌ی هه‌نارده‌ی ئێران ته‌نیا بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته سه‌رووی شه‌ش ملیار دۆلار، كرماشان ده‌یه‌وێت له‌م قه‌باره‌ی هه‌نارده‌یه پشكی شێری پێ ببڕێت.