ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ی تشرینی یه‌كه‌م، به‌های زێڕ جارێكی تر به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشا و به‌رزترین نرخی له مێژوودا تۆمار كرد. ئۆنسێك زێڕ گه‌یشته چوار هه‌زار و 215 دۆلار و له هه‌ولێر زێڕی عه‌یار 21 به 865 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت.
به‌گوێره‌ی نرخی جیهانیی بۆرسه، نرخی هه‌ر ئۆنسێك زێڕ ئێسته به چوار هه‌زار و 215 دۆلار ده‌فرۆشرێت، به‌راورد به هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، ئۆنسی زێڕ 175 دۆلار به‌راورد به دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر 415 دۆلار و به‌راورد به مانگێك له‌مه‌وبه‌ر 675 دۆلار و به‌راورد به مانگ و نیوی رابردوو 900 دۆلار گرانتر بووه.
پێشتر پێشبینی كرابوو تا كۆتایی ئه‌مساڵ، نرخی هه‌ر ئۆنسێك زێڕ بگاته چوار هه‌زار دۆلار، به‌ڵام چوارشه‌می هه‌فته‌ی رابردوو هه‌شتی تشرینی یه‌كه‌م ئه‌و ئامانجه‌ی پێكا.
هه‌فته‌ی رابردوو بانكی گۆڵدمه‌ن ساكس پێشبینی كرد، نرخی هه‌ر ئۆنسێك زێڕ تا مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2026 له نێوان چوار هه‌زار و 300 تا چوار هه‌زار و 900 دۆلار بفرۆشرێت.
هاوكات ستیفن میران ئه‌ندامی نوێی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا، داوای كرد جارێكی تر رێژه‌ی سوودی بانكی نزم بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی خسته سه‌ر بازاڕی زێڕ، چونكه كاتێك رێژه‌ی سوود نزم بێت، ئه‌وا نرخی زێڕ به‌رز ده‌بێته‌وه.
مانگی رابردووش بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا، وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا رێژه‌ی سوودی بانكی دابه‌زاند، بانكه‌كه به رێژه 0.25% رێژه‌ی سوودی بانكی كه‌م كرده‌وه.
هۆكارێكی تر كه زۆر كاریگه‌ر بووه له به‌رزكردنه‌ه‌ی به‌های زێڕ، ئه‌وه‌یه ژماره‌یه‌كی زۆر له بانكه ناوه‌ندییه‌كانی دنیا، ده‌ستیان به پاشه‌كه‌وتكردن و كڕینی زێڕ كردووه و داخوازی بۆ كڕینی ئه‌م كانزا گرانبه‌هایه، له ئاستی دنیادا زیادی كردووه.
یه‌كێك له‌و وڵاته چینه كه بانكه ناوه‌ندییه‌كه‌ی، ده‌یه‌وێت به كڕینی زیاتری زێڕ، خۆی له هه‌ژموونی دۆلار رزگار بكات، چین له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا ملیۆنێك و 220 هه‌زار ئۆنس ترۆی كڕیوه، هه‌ر ئێسته زیاتر له 74 ملیۆن ئۆنس ترۆی زێڕی هه‌یه. ئۆنس ترۆی یه‌كه‌یه‌كی پێوانه‌ی تایبه‌ت به چینه كه هاوتایه له‌گه‌ڵ 1.09714 ئۆنسی جیهانی.
یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های زێڕ، پێوه‌ندیی به ناسه‌قامگیریی بازاڕه‌كانی دنیا هه‌یه، وایكردووه وه‌به‌رهێنه‌ران زیاتر روو له كڕینی زێڕ بكه‌ن، چونكه كاڵایه‌كی متمانه‌پێكراوه. لێكۆڵه‌رانی بازاڕی زێڕ پێشبینییان كردووه، نرخه‌كه‌ی بگاته چوار هه‌زار دۆلار.
هه‌رچه‌نده به‌های زێڕ له بۆرسه شه‌ش دۆلار زیاتره، به‌ڵام به‌گوێره‌ی نوێترین نرخی زێڕ له زێڕنگری ئازورای هه‌ولێر، ئۆنسه‌ی زێڕ به چوار هه‌زار و 211 دۆلار، عه‌یار 21 به 865 هه‌زار دینار، عه‌یار 18 به 741 هه‌زار دینار، عه‌یار 24 به 988 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت، نرخی 100 دۆلاریش به 141 هه‌زار و 550 دینار هه‌ژمار كراوه.