له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه بازاڕی زێڕ رێگه‌ی 10 ساڵ پێشتری بڕیوه، چونكه ئه‌و به‌هایه‌ی له ماوه‌ی 10 مانگ و نیودا هاتووه‌ته سه‌ر هه‌ر ئۆنسێك زێڕ، هێنده‌ی رێژه‌ی گرانبوونی 10 ساڵ پێشتری زێڕه .
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ی تشرینی یه‌كه‌م، به‌های زێڕ جارێكی تر به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشا و به‌رزترین نرخی له مێژوودا تۆمار كرد. ئۆنسێك زێڕ گه‌یشته چوار هه‌زار و 232 دۆلار و له هه‌ولێر زێڕی عه‌یار 21 به 865 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت.
به‌گوێره‌ی نرخی جیهانیی بۆرسه، نرخی هه‌ر ئۆنسێك زێڕ ئێسته به چوار هه‌زار و 232 دۆلار ده‌فرۆشرێت، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه 430 دۆلار نرخ هاتووه‌ته سه‌ر هه‌ر ئۆنسێك، به‌راورد به مانگێك له‌مه‌وبه‌ر 690 دۆلار و به‌راورد به دوو مانگ و نیوی رابردوو 970 دۆلار گرانتر بووه.
پێشتر پێشبینی كرابوو تا كۆتایی ئه‌مساڵ، نرخی هه‌ر ئۆنسێك زێڕ بگاته چوار هه‌زار دۆلار، به‌ڵام هه‌شتی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ئه‌و ئامانجه‌ی پێكا.
هه‌فته‌ی رابردوو بانكی گۆڵدمه‌ن ساكس پێشبینی كرد، نرخی هه‌ر ئۆنسێك زێڕ تا مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2026 له نێوان چوار هه‌زار و 300 تا چوار هه‌زار و 900 دۆلار بفرۆشرێت.
هاوكات ستیفن میران ئه‌ندامی نوێی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا، داوای كرد جارێكی تر رێژه‌ی سوودی بانكی نزم بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی خسته سه‌ر بازاڕی زێڕ، چونكه كاتێك رێژه‌ی سوود نزم بێت، ئه‌وا نرخی زێڕ به‌رز ده‌بێته‌وه.
مانگی رابردووش بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا، وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا رێژه‌ی سوودی بانكی دابه‌زاند، بانكه‌كه به رێژه 0.25% رێژه‌ی سوودی بانكی كه‌م كرده‌وه.
هۆكارێكی تر كه زۆر كاریگه‌ر بووه له به‌رزكردنه‌ه‌ی به‌های زێڕ، ئه‌وه‌یه ژماره‌یه‌كی زۆر له بانكه ناوه‌ندییه‌كانی دنیا، ده‌ستیان به پاشه‌كه‌وتكردن و كڕینی زێڕ كردووه و داخوازی بۆ كڕینی ئه‌م كانزا گرانبه‌هایه، له ئاستی دنیادا زیادی كردووه.
یه‌كێك له‌و وڵاته چینه كه بانكه ناوه‌ندییه‌كه‌ی، ده‌یه‌وێت به كڕینی زیاتری زێڕ، خۆی له هه‌ژموونی دۆلار رزگار بكات، چین له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا ملیۆنێك و 220 هه‌زار ئۆنس ترۆی كڕیوه، هه‌ر ئێسته زیاتر له 74 ملیۆن ئۆنس ترۆی زێڕی هه‌یه. ئۆنس ترۆی یه‌كه‌یه‌كی پێوانه‌ی تایبه‌ت به چینه كه هاوتایه له‌گه‌ڵ 1.09714 ئۆنسی جیهانی.
یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های زێڕ، پێوه‌ندیی به ناسه‌قامگیریی بازاڕه‌كانی دنیا هه‌یه، وایكردووه وه‌به‌رهێنه‌ران زیاتر روو له كڕینی زێڕ بكه‌ن، چونكه كاڵایه‌كی متمانه‌پێكراوه. لێكۆڵه‌رانی بازاڕی زێڕ پێشبینییان كردووه، نرخه‌كه‌ی بگاته چوار هه‌زار دۆلار.
هه‌رچه‌نده به‌های زێڕ له بۆرسه شه‌ش دۆلار زیاتره، به‌ڵام به‌گوێره‌ی نوێترین نرخی زێڕ له زێڕنگری ئازورای هه‌ولێر، ئۆنسه‌ی زێڕ به چوار هه‌زار و 232 دۆلار، عه‌یار 21 به 865 هه‌زار دینار، عه‌یار 18 به 742 هه‌زار دینار، عه‌یار 24 به 990 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت، نرخی 100 دۆلاریش به 141 هه‌زار و 400 دینار هه‌ژمار كراوه.