سندووقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو بڵاوی كرده‌وه، پێشبینی ده‌كرێت له ساڵی 2026 گه‌شه‌ی ئابووریی عێراق بگاته 3.6%، به‌ڵام هێشتا له خوارووی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له وڵاتانی عه‌ره‌بییه.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی سندووقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو، زۆرترین گه‌شه‌ی ئابووریی وڵاتانی عه‌ره‌بی له سوودان ده‌بێت به رێژه‌ی 9.5%، له دوای ئه‌ویش قه‌ته‌ر به رێژه‌ی 6.1% گه‌شه ده‌كات.
ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی به 5% و میسر به 4.5% له ریزبه‌ندیی سێیه‌م و چواره‌م وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا دێن، مۆریتانیا به 4.3% و مه‌غریب به 4.2% له ریزبه‌ندیی پێنجه‌م و شه‌شه‌م وڵات دێن كه زۆرترین گه‌شه ده‌كه‌ن.
پێشبینی كراوه سعوودیه و عومان له ساڵی 2026دا به رێژه‌ی 4% گه‌شه بكه‌ن، هاوكات عێراق له ناو وڵاتانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌كه ریزبه‌ندیی نۆیه‌م وڵاتی پێ بڕاوه كه ئابوورییه‌كه‌ی 3.6% گه‌شه ده‌كات.
به‌حرێن به 3.3% و جه‌زائیر و ئوردن به 2.9%، تونس به 2.1% له چاو وڵاتانی تری عه‌ره‌بی كه‌مترین گه‌شه ده‌كه‌ن.
سندووقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو ده‌ڵێت، ئه‌و پێشبینییه‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌یه نرخی نه‌وت سه‌قامگیر بێت و چالاكییه‌كانی كه‌رتی نانه‌وتی به‌رده‌وام بن، چاكسازی ئابووری به ئامانجی فره‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات روو بدات.