موزهیر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى سوودانى، له
لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى ده‌كات، وه‌زاره‌تى دارایى ده‌ستى به ئاماده‌كردنى ره‌شنووسى بودجه‌ى 2026 كردووه و روونیشى ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر بودجه‌كه دوا بكه‌وێت، ئه‌وا به یاساى دارایى فیدراڵى حكوومه‌ت خه‌رجییه‌كانى دابین ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ى تشرینى یه‌كه‌م، موزهیر محه‌مه‌د ساڵح لێدوانى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراق داوه و ئاشكراى كردووه، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى عێراقه‌وه ده‌ست به ئاماده‌كاریى بودجه‌ى 2026 كراوه، به‌ڵام به‌هۆى هاتنه پێشه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى خولێكى نوێى په‌رله‌مان، یاساكه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان ناكرێت.
موزهیر روونى ده‌كاته‌وه، له حاڵه‌تى دواكه‌وتنى په‌سندكردنى بودجه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، ئه‌وا حكوومه‌ت كار به یاساى ژماره شه‌شى 2019 ده‌كات كه یاساى كارگێڕى دارایى فیدراڵییه، له‌سه‌ر بنه‌ماى رێژه‌ى 12/1 خه‌رجى كرده‌یى 2025، حكوومه‌ت له رووى داراییه‌وه كاره‌كانى راده‌په‌ڕێنێت.