بانكى ناوه‌ندى عێراق له ترسى سزاكانى ئه‌مه‌ریكا، كۆمه‌ڵێك بڕیارى نوێى ده‌ركردووه تا رێگریى له به‌قاچاخبردنى دۆلار بكات. ئه‌مه له كاتێكدایه دوێنێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ له ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر بارودۆخى بانكه‌كانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ى تشرینى یه‌كه‌م، به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌یه‌ك كه له میدیاكانى عێراقدا بڵاو كراوه‌ته‌وه، بانكى ناوه‌ندى عێراق كۆمه‌ڵێك بڕیارى ده‌ركردووه، بۆ ئه‌وه‌ى رێگریى له‌وه بكات دۆلار له عێراقه‌وه به‌قاچاخ بڕوات.
به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌كه، كۆمه‌ڵێك پێوه‌ر بۆ بازرگانه‌كان دانراون، بۆ ئه‌وه‌ى له كاتى هاورده‌كردنى كه‌لوپه‌ل و حه‌واڵه‌كردنى پاره له پسووله‌كانى بازرگانى ره‌چاوى بكه‌ن، له‌وانه مێژووى و ژماره‌ى پسووله‌كان، مه‌رجه‌كانى پاره‌دان، مه‌رجه‌كانى باركردن، به‌ها و دراوى پسووله‌كه، ناونیشانى هاورده‌كار و هه‌نارده‌كار، شوێنى دروستكردنى كه‌لوپه‌له‌كه، ماركهكهى، نرخى دانه‌یه‌ك له كه‌لوپه‌له‌كه، ئینجا كۆى نرخه‌كه.
له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه له یه‌كى مانگى داهاتوو "تشرینى دووه‌م"، ئه‌و بڕیارانه جێبه‌جێ ده‌كرێن.
ئه‌مه‌ریكا بانكه عێراقییه‌كان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، هاوكارى ئێران ده‌بن له به‌ده‌ستهێنانى دۆلار. پێشتریش ئه‌مه‌ریكا چه‌ندان بانكى عێراقى سزا داوه. دوێنیش له واشنتن كۆمپانیاى ئۆلیڤه‌ر وایتمان كه كۆمپانیایه‌كى دارایى ئه‌مه‌ریكایه، گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ عێراق كردووه چاكسازى دارایى بكات، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا و بانكى فیدراڵى ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه.