شاندێكی هەرێمی كوردستان و عێراق لە ئەوروپان و لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی ئەوروپی كۆبوونەوە و ئەوروپا پێ گوتوون: دەمانەوێت نەوت و غازی هەرێم و عێراق بكڕین.
شاندێكی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتیی سەفین دزەیی و شاندێكی عێراق كە د. فوئاد حوسێن سەرۆكایەتیی دەكات، گەیشتنە ئەنجوومەنی یەكێتیی ئەوروپا و لەگەڵ بەرپرسانی ئەوروپا، باسیان لە كڕینی نەوت و غازی هەرێم و عێراق كرد.
بەرپرسانی ئەوروپی رایان گەیاند، ئەوروپا پێشتر هەموو وزەی لە رووسیاوە دابین دەكرد و ئەمەش هەڵە بوو، بۆیە دەیانەوێت لە چەندان وڵاتەوە نەوت و غاز بكڕن.
فوئاد حوسێنیش رای گەیاند، عێراق ئامادەیە نەوتی خۆی بە وڵاتانی ئەوروپا بفرۆشێت و نەوتی هەرێمیش رێژەكەی زیاتر بووە، ماوەیەكی تریش غازی هەرێم دەكرێت هەناردە بكرێت و ئەوەش پێویستییەكانی ئەوروپا پڕ دەكاتەوە.