سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق مانگانە چوار ملیار دینار خەرج دەكات

:: PM:01:23:21/10/2025 ‌
روانگەی ئابووری عێراق رای گەیاند، سەرۆكایەتیی كۆمار كە تەنیا پێشوازیی لە باڵوێز و بەشداریی كۆنگرەكانیان كردووە، مانگانە چوار ملیار دینار خەرجییانە.

ناوەندێكی ئابووری عێراق ئەمڕۆ سێشەم 21ی تشرینی یەكەم بڵاوی كردەوە، خەرجییەكانی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق مانگانە نزیكەی چوار ملیار دینارە، 99%ـی ئەو خەرجییانە خەرجی بەكاربردنن. 

روانگەكە ئاشكرای كردووە، لە حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، خەرجیی سەرۆكایەتیی كۆمار گەیشتووەتە زیاتر لە 27.5 ملیار دینار و مانگانە كەمێك كەمترە لە چوار ملیار دینار بووە.

بەشی زۆری دامەزراوەكانی عێراق، مانگانە پارەكی زۆر خەرج دەكەن و سەرۆكایەتیی كۆماریش وەك دامەزراوەیەكی باڵا، یەكێكە لەوان كە مانگانە پارەیەكی زۆر بۆ بەكاربردن خەرج دەكات، ئەمەش گومانی لای روانگە ئابوورییەكە و راگەیاندنی عێراقی دروست كردووە.



وشە - سۆران عەزیز