گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئێران، هێڵی مانگانه‌ی هه‌ژاری له ئێرانی بۆ ئه‌مساڵ به شه‌ش ملیۆن تمه‌ن ده‌ستنیشان كرد و به‌راورد به ساڵی رابردوو، دوو ملیۆن و 500 هه‌زار تمه‌ن زیاد كراوه. ئه‌و بڕه پاره‌یه به دۆلار ده‌گاته زیاتر له 55 دۆلار و به‌و واتایه دێت له ئێران هه‌ر كه‌سێك مانگانه زیاتر له 55 دۆلاری ده‌ست نه‌كه‌وێت، هه‌ژاره.
فاتیمه موهاجیرانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئێران، بۆ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی ئاماژه‌ی دا كه له ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و بڕه، پشت به پێنوێنه ئابوورییه‌كان به‌ستراوه و هه‌ر تاكێك ئه‌گه‌ر داهاتی مانگانه‌كه‌ی له شه‌ش ملیۆن و 128 هه‌زار و 739 تمه‌ن كه‌متر بێت، ئه‌وا هه‌ژاره.
جێی باسه هێڵه‌كه له ساڵی رابردوودا به سێ ملیۆن و 798 هه‌زار تمه‌ن ده‌ستنیشان كرابوو و ئه‌وه‌ش به واتای ئه‌وه دێت كه رێژه‌ی هه‌ژاریی 30%ه.
به‌ڵام رۆژنامه‌ی دنیای ئیقتیساد نووسیویه‌تی، رێژه‌ی هه‌ژاری له ئێران بۆ ئه‌مساڵ 36%ه كه به به‌رزترین رێژه‌ی هه‌ژاری له ئێران لانی كه‌م له ده‌یه‌ی رابردوو داده‌نرێت.
به‌پێی ئه‌م ئاماره، زیاتر له یه‌ك له‌سه‌ر سێی دانیشتووانی ئێران، توانای ئه‌وه‌یان نییه پێداویستییه‌كانی خۆیان به‌تایبه‌تی خۆراك دابین بكه‌ن و كالۆریی پێویست به له‌شیان بگه‌یه‌نن.
گه‌شه‌ی ئابووری
ناوه‌ندی ئاماری ئێران رێژه‌ی گه‌شه‌ی ئابووریی ئێران له ساڵی رابردووی به 3.1% و هه‌ڵاوسانی به 37.1% هه‌ژمار كردووه.
چاودێرانی ئابووری پێیان وایه، به‌رده‌وامیی هه‌ڵاوسان به‌تایبه‌ت له كه‌رتی خۆراك و كرێی خانوو و كه‌میی گه‌شه‌ی ئابووری، له گرنگترین هۆكاره‌كانی گه‌شه‌ی هه‌ژارین.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی پزیشكیان ده‌ڵێت، ''ئێمه ده‌زانین كه رێژه‌ی هه‌ڵاوسان به‌رزه و هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و هه‌ڵاوسانه‌ش سزا نێوده‌وڵه‌تییه سهپێنراوهكانن.'' ئه‌و گوتوویه‌تی، له هه‌وڵدان به سیاسه‌تی پاڵپشتی وه‌ك پێدانی پاره به خه‌ڵك له چوارچێوه‌ی یارانه و دابه‌شكردنی كاڵابهرگی ئه‌لیكترۆنیكی دۆخه‌كه هێور بكه‌ینه‌وه.
رۆژنامه‌ی ئیقتیساد ئاماژه‌ی داوه، له ساڵی 2017 و به‌ر له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێت، رێژه‌ی هه‌ژاری خوارووی 20% بوو و ته‌نانه‌ت له ساڵانی 2016 و 2017 له ئێران، رێژه‌ی هه‌ڵاوسان خوارووی 10% بووه و راسته رێژه‌ی هه‌ژاری نه‌توانرا به خێرایی دابه‌زێنرێت، به‌ڵام توانرا درزی هه‌ژاری كه‌متر بكاته‌وه كه به‌و واتایه دێت، مه‌ودای هه‌ژاره‌كان بۆ ده‌ربازبوون له هێڵی هه‌ژاری كه‌متر بكاته‌وه. دۆخه‌كه دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی گۆڕا و ساڵێك دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی سزاكان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا، رێژه‌ی هه‌ژاری له ئێران گه‌یشته 30%
ماوه‌ی رابردوو په‌رله‌مانی ئێران خۆی بڵاو كرده‌وه، گه‌شه‌ی ئابووری وڵاته‌كه له‌مساڵدا بۆ خوار سفر دابه‌زیوه كه ده‌یسه‌لمێنێت دۆخی ئابووریی ئه‌و وڵاته چه‌نده شپرزه‌یه.
هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری
كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌ن وا ده‌كه‌ن رێژه‌ی هه‌ژاری له وڵات به‌رز ببنه‌وه كه بریتین له هه‌ڵاوسانی به‌رز، گه‌شه‌ی ئابووریی نزم، سیاسه‌تی پاڵپشتیی ناكارامه، شۆكی سیاسی و دارایی.
پسپۆڕانی ئابووری پێیان وایه سه‌ره‌ڕای گرنگیی سوودوه‌رگرتن له سیاسه‌ت و پلانی پاڵپشتی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌قامگیری له كۆی سیستمی ئابووریدا نه‌بێت، ئه‌وا ناتوانرێت هیچ كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی هه‌بێت.
سیاسه‌ته پاڵپشتییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران، ده‌توانێ ته‌نیا كاریگه‌ریی كاتیان هه‌بێت و ناتوانن خه‌ڵك له چه‌رمه‌سه‌ری و كێشه داراییه‌كان رزگار بكه‌ن و ببنه هۆی ئه‌وه‌ی ئاماری هه‌ژاری كه‌م ببێته‌وه. زیاتر له شه‌ش ساڵه رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له ئێران، به‌پێی ئاماری فه‌رمیی خۆیان سه‌رووی 30%ه و هه‌ندێك جار نزیك كه‌وتووه‌ته‌وه تا 50%، بۆیه‌ش هه‌ندێك ساڵ كه گه‌شه‌ی ئابووری له‌و وڵاته رووی داوه، نه‌بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه‌ی رابردوو بكاته‌وه.
تا ئه‌م ساته ئێران له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ناسه‌قامگیری و كێشه‌یه‌كی گه‌وره به‌ره‌وڕووه، بۆیه‌ش سیاسه‌ت و پلانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ناوخۆ بۆ باشتركردنی ژیانی خه‌ڵك هیچ ده‌ره‌نجامێكیان نه‌بووه.
جگه له سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، قه‌باره‌یه‌كی زۆری پاره و سامان له ئێران بۆ ده‌ره‌وه گواستراوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش وایكردووه، به‌رهه‌مهێنان له‌و وڵاته كه‌م ببێته‌وه و ده‌بینرێت له ساڵانی رابردوودا كورتهێنان له زۆربه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك كاره‌با و گاز كه‌می كردووه.