سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی ئێران رای گه‌یاند، له‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌وه كۆتاییان به بانكی ئاینده هێناوه كه زیاتر له دوو ده‌یه بووبووه هێمای ناكارامه‌یی و ناهاوسه‌نگیی سیستمی بانكی.
محه‌مه‌درزا فه‌رزین سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی ئێران ئاماژه‌ی دا، ته‌واوی لقه‌كانی بانكی ئاینده له‌مه‌ودوا له ژێر ناوی بانكی میلیدا درێژه به چالاكییه‌كانیان ده‌ده‌ن، هیچ به‌كاربه‌رێكی بانكی ئاینده له هه‌ژماره بانكییه‌كه‌یدا تووشی كێشه نابێت و حیسابه‌كه‌ی بۆ بانكی میلی ده‌گوازرێته‌وه.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی بانكی ناوه‌ندیی ئێران رۆژێك دوای ئه‌وه دێت كه ده‌زگای دادی وڵاته‌كه رای گه‌یاندبوو، به‌رپرسانی بانكی ناوه‌ندی ناچار كردووه سوود له ده‌سه‌ڵاته یاساییه‌كانیان به‌رانبه‌ر بانكی ئاینده وه‌ربگرن و چاكی بكه‌ن یان هه‌ڵیوه‌شێننه‌وه، ئه‌گه‌رنا لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. بۆیه ئه‌مڕۆ بانكی ناوه‌ندی به فه‌رمی بڵاوی كرده‌وه كه كۆتایی به بانكی ئاینده هێناوه .
به‌پێی راپۆرته‌كان، زیانی گشتیی بانكی ئاینده گه‌یشتبووه 400 تریلیۆن تمه‌ن كه نزیكه‌ی چوار ملیار دۆلاره و به‌و پێیه بانكه‌كه مایه‌پووچ بووه.
جێی باسه گه‌نده‌ڵی و به‌كارهێنانی پاره و سه‌رمایه‌كی زۆر بۆ هه‌ندێك پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان و پێدانی پاره‌یه‌كی زۆر به‌بێ پاڵپشتیی گونجاوی دارایی، وایكردووه بانكه‌كه ته‌نانه‌ت له پرسی هه‌ڵاوسانیشدا رۆڵی نه‌رێنی هه‌بێت.