ئەمرۆ هەینی، دۆلاری ئەمەریكی لە بازاڕە جیهانییەكاندا جێگیر بوو، بەڵام نرخی نەوت بەهۆی سزا نوێیەكانی سەر ڕووسیاوە بەرەو بەرزبوونەوەیەكی هەفتانەی گەورە دەچێت. لە كاتێكدا نرخی زێڕیش دۆخێكی ناجێگیری هەیە، وەبەرهێنەران بە گشتی چاوەڕێی سێ ڕووداوی گرنگ دەكەن: داتای هەڵاوسانی ئەمەریكا كە بڕیارە ئەمرۆ بڵاو بكرێتەوە، كۆبوونەوەی بانكی ناوەندیی ئەمەریكا لە هەفتەی داهاتوو، و دیداری چاوەڕوانكراوی نێوان دۆناڵد ترەمپ و شی جین پینگ.
دۆلار و چاوەڕوانی بۆ كەمكردنەوەی رێژەی سوود
دۆلاری ئەمەریكی ئەمڕۆ جێگیر بوو و بەرەو قازانجێكی هەفتانەی كەم دەڕوات. یەنی ژاپۆنی لە 152.58 بەرانبەر دۆلار جێگیر بوو، یۆرۆ بە 1.16195 دۆلار و پاوەندی ئیستەرلینیش بە 1.3331 دۆلار مامەڵەیان پێوە كرا.
وەبەرهێنەران چاوەڕێی داتای هەڵاوسانی مانگی ئەیلوولن. هەرچەندە پێشبینی ناكرێت ئەم داتایانە ڕێگری بكەن لە بانكی ناوەندیی ئەمەریكا بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی سوود لە هەفتەی داهاتوودا، بەڵام ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ بڕیاری مانگی كانوونی یەكەم، كە بازرگانان پێشبینی كەمكردنەوەیەكی تری تێدا دەكەن.
نەوت بەهۆی سزاكانی سەر ڕووسیاوە بەرز دەبێتەوە گرێبەستەكانی نەوتی خاو ئەمرۆ هەینی كەمێك دابەزین (برێنت 65.82 و خاوی ئەمەریكا 61.62 دۆلار)، بەڵام هەردوو جۆرەكە بەرەو تۆماركردنی گەورەترین قازانجی هەفتانە دەڕۆن لە مانگی حوزەیرانەوە (نزیكەی 7%).
هۆكارەكەی ئەو سزایانەیە كە دۆناڵد ترەمپ بەسەر كۆمپانیاكانی "ڕوسنەفت" و "لۆك ئۆیڵ"ی ڕووسیدا سەپاندنی بەهۆی شەڕی ئۆكرایناوە. ئەم دوو كۆمپانیایە پێكەوە زیاتر لە 5%ی بەرهەمی نەوتی جیهان پێكدەهێنن.
بەپێی سەرچاوەكان، كۆمپانیا گەورەكانی چین و هیندستان كڕینی نەوتی ڕووسیایان كەم كردووەتەوە. لە بەرانبەردا، وەزیری نەوتی كوێت ڕایگەیاندووە، ئۆپێك ئامادەیە هەر كورتھێنانێك لە بازاڕدا پڕ بكاتەوە.
زێڕ بەرز بووەوە، بەڵام بەرەو دابەزینی هەفتانە دەڕوات نرخی زێڕ ئەمرۆ بەهۆی نیگەرانییە جیۆپۆلیتییەكان و گرژییە بازرگانییەكانی نێوان ئەمەریكا و چینەوە 0.3% بەرز بووەوە و گەیشتە 4138.52 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەك.
بەڵام، سەرەڕای ئەم بەرزبوونەوەیە، کانزا زەردەكە بەرەو تۆماركردنی خراپترین دابەزینی هەفتانەی خۆی دەڕوات لە مانگی مایۆوە (بە ڕێژەی 2.7%)، چونكە كەمكردنەوەی نرخی سوود هاندەرە بۆ كەمكردنەوەی تێچووی هەڵگرتنی زێڕ كە سوودی نییە.
چاوەكان لەسەر كۆبوونەوەی ترەمپ و شین
سەرەڕای هەموو ئەمانە، وەبەرهێنەران دووپات لەسەر گرنگیی كۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی نێوان ترەمپ و سەرۆكی چین، شی جین پینگ دەكەنەوە، بەو هیوایەی چارەسەرێك بۆ شەڕی بازرگانیی نێوان دوو گەورەترین ئابووری جیهان بدۆزرێتەوە.