نه‌بیل مه‌رسوومى شاره‌زاى ئابوورى له عێراق پێیوایه عێراق به‌و سزا ئه‌مه‌ریكییانه كاریگه‌ر نابێت كه كراوه‌ته سه‌ر لوك ئۆیل و روسنه‌فتى رووسى. هه‌ر چه‌نده ئه‌و دوو كۆمپانیایه له عێراق كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌بێت حكوومه‌تى عێراق خۆى بۆ دوو ئاراسته ئاماده بكات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24ى تشرینى یه‌كه‌م، نه‌بیل مه‌رسوومى باسى لێكه‌وته‌ى سزادانى كۆمپانیاى لوك ئۆیڵ و روسنه‌فتى كردووه، پرسیارى ئه‌وه‌ى كردووه ئایا عێراق كاریگه‌ر ده‌بێت به‌و سزادانه‌وه. مه‌رسوومى باس له‌وه ده‌كات كۆى وه‌به‌رهێنانى رووسیا له كه‌رتى نه‌وتى عێراق نزیكه‌ى 13 ملیار دۆلاره.
چه‌ند كۆمپانیایه‌كى گه‌وره‌ى رووسیا له عێراق كار ده‌كه‌ن له‌وانه لوك ئۆیل له كێڵگه‌ى رۆژئاواى قرنه 2 كار ده‌كات، له به‌سره. گرێبه‌ستى ئه‌و كۆمپانیایه له 2010 ده‌ست پێ ده‌كات و 25 ساڵ ده‌خایه‌نێ، به‌رهه‌مى رۆژانه‌ى 420 هه‌زار به‌رمیله، لوك ئۆیل لو پرۆژه‌ى قرنه 2 قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنانه‌كه‌ى 75% كێڵگه‌كه‌یه. كه‌چى روسنه‌فت له هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كات و پشكى له بۆرییه نه‌وتییه‌كان 40%یه. هیچ گرێبه‌ستێكى تر‌ى له‌گه‌ڵ عێراق نییه.
دواى خستنه‌ڕووى ئه‌و زانیارییانه مه‌رسوومى ده‌ڵێ، "به ئه‌گه‌رێكى زۆره‌وه سزا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق كاریگه‌رییان نابێت. به‌ڵام له حاڵه‌تێك ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمپانیا رووسیانه نه‌یانتوانى كاره‌كان ته‌واو بكه‌ن و بكشێنه‌وه كه (ئه‌مه‌یش به دوور ده‌زانرێت) ئه‌وا ده‌بێت حكوومه‌تى عێراق یه‌كێك له‌و دوو ئاراسته‌یه بگرێته‌به‌ر".
یه‌كه‌میان كۆششى نیشتمانى كبات بۆ ئه‌وه‌ى شوێنى كۆمپانیا رووسییه‌كه بگرێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ى له كێڵگه‌ى نه‌وتى مه‌جنوون له به‌سره رووى دا كاتێك كۆمپانیاى شێل كشایه‌وه، كۆمپانیاى نه‌وتى به‌سره شوێنى گرته‌وه. ئاراسته‌ى دووه‌میش ئه‌وه‌یه كۆمپانیایه‌كى تر‌ى بیان بێت پشكى كۆمپانیا رووسیه‌كه بكڕێته‌وه.