گرووپی تایمه‌تیی هه‌نگاوی دارایی یان FATF رای گه‌یاند، ئێرانیان له لیستی ره‌شی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و دابینكردنی پاره‌ی بۆ تیرۆریزم نه‌هێناوه‌ته ده‌ره‌وه، چونكه له ساڵی 2016ه‌وه تا ئێسته نه‌یتوانیوه رێنوێنییه داراییه‌كان جێبه‌جێ بكات.
به‌پێی به‌یاننامه‌ی گرووپه‌كه، ئێران له ئه‌یلوولی رابردوو له‌باره‌ی كۆنڤانسیۆنی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌نان له دژی تاوانه رێكخراوه‌كان، هه‌ندێك زانیاریی پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام گونجاو نه‌بوون و له‌گه‌ڵ ستاندارده‌كانی FATF یه‌كیان نه‌گرتووه‌ته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، به‌هاری ئه‌مساڵ باسی له په‌سندكردنی پڕۆژه‌یه‌ك كرد كه به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌كه، ئێران ده‌چێته پاڵ كۆنڤانسیۆنه‌كه كه به پالرمو ناسراوه و مانگی رابردووش باسی له‌وه كرد، چووه‌ته پاڵ دامه‌زراوه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دابینكردنی دارایی تیرۆریزم كه به CFT ناسراوه، هه‌ندێك مه‌رجی بۆ هه‌ردوو هه‌نگاوی دیاری كرد.
به‌پێی مه‌رجه‌كان، ئێران له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یاساكانی خۆی، بڕگه و ماده‌كانی هه‌ردوو دامه‌زراوه جێبه‌جێ ده‌كات.
به گشتی سێ وڵاتی ئێران و كۆریای باكور و میانمار له لیستی FATFن، هه‌رسێ وڵات رۆڵیان هه‌یه له سپیكردنه‌وه‌ی پاره، دابینكردنی پاره بۆ تیرۆریزم و چه‌ندان تاوانی تری دارایی.