وه‌زیری ئابووری و پلاندانانی سعوودیه رای گه‌یاند، پێشتر به رێژه‌ی زیاتر له 90% ئابوورییه‌كه‌یان پشتی به نه‌وت ده‌به‌ست، به‌ڵام ئێسته بۆ 68% كه‌می كردووه.
فه‌یسه‌ڵ ئیبراهیم وه‌زیری ئابووری و پلاندانانی سعوودیه له كۆڕبه‌ندی جیهانیی به‌رلین، باسی له‌وه كرد كه سعوودیه كه‌وتووه‌ته سه‌ر رێڕه‌وی گۆڕانكاری و ئه‌و ئاماره ده‌یسه‌لمێنێت، ئابوورییه‌ك ده‌توانێت پته‌و و به‌هێز بێت كه له جێگه‌ی خه‌رجكردن، پشت به به‌رهه‌مهێنان ببه‌ستێت.
ئه‌و روونی كرده‌وه، سعوودیه پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ گه‌شه‌ی ئابووریی ساڵی 2026ی له 3.5%ه‌وه گه‌یاندووه‌ته 4.6%، هۆكاره‌كه‌ش پێوه‌ندیی به گه‌شه‌ی چاوه‌ڕوانكراوی داهاتی ناوخۆیی كه‌رته نانه‌وتییه‌كان هه‌بووه.
وه‌زیری ئابووری و پلاندانانی سعوودیه له‌باره‌ی هاوپه‌یمانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، روونی كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا كۆنترین هاوبه‌شی بازرگانیی سعوودیه‌یه و مێژووه‌كه‌ی بۆ 90 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ چین به گه‌وره‌ترین هاوبه‌شی بازرگانیی وڵاته‌كه هه‌ژمار ده‌كرێت.
جێی باسه سعوودیه چه‌ند ساڵێكه هه‌وڵی داوه داهاته‌كانی خۆی فره‌جۆر بكات و ته‌نیا پشت به داهاتی نه‌وت نه‌به‌ستێت و له‌م رووه‌وه هه‌نگاوی باشی ناوه.