وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عومان بڵاوی كرده‌وه، هاورده‌كردنی هه‌ر جۆره ئاوێكی خواردنه‌وه له ئێرانه‌وه قه‌ده‌غه كراوه.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌و وڵاته، بڕیاره‌كه دوای ئه‌وه ده‌رچووه كه هاووڵاتییه‌كی عومانی به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاو كه وادیاره ژه‌هراوی بووه، گیانی له ده‌ست داوه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عوماندا ئاماژه به‌وه كراوه، بڕیاره‌كه له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی حكوومه‌ت بڵاو بكرێته‌وه و له كاتی ده‌رچوونیه‌وه ده‌ست به جێبه‌جێكردنی بكرێت.
بڕیاره‌كه به مێژووی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 26ی تشرینی یه‌كه‌م ده‌رچووه، دكتۆر سعوود بن حه‌موود بن ئه‌حمه‌د وه‌زیری كشتوكاڵ و سامانی ماسی و ئاوی عومان واژووی له‌سه‌ری كردووه.
عومان كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی هه‌یه و ئه‌و به‌رهه‌مه له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كات، ئێران یه‌كێك بووه له‌و وڵاتانه‌ی كه ئاوی خواردنه‌وه‌ی پێ فرۆشتووه.
پێویسته بگوترێ ده‌نگۆی مردنی هاووڵاتیییه‌كی عومانی به‌هۆی ئاوی ئێرانی، چه‌ند رۆژێك بوو له میدیاكانی وڵاته بڵاو كرابووه‌وه، كار گه‌یشتبووه ئه‌وه‌ی تاران نیگه‌ران بێت و بانگهێشتی باڵوێزی عومان بكات و داوای روونكردنه‌وه‌ی لێ بكات.
به‌شێك له میدیاكان ده‌ڵێن، مردنی هاووڵاتییه‌كی عومانی و خزمه‌تكاره‌كه‌ی، پێوه‌ندی به رووداوێكی تاوان هه‌بووه.