حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق رای گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی خه‌ریكی دانوستانه له‌گه‌ڵ ئۆپیك، به‌و ئامانجه‌ی پشكی عێراق له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌رز بكرێته‌وه، چونكه عێراق توانای هه‌نارده‌ی زیاتری نه‌وتی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری نه‌وتی عێراق رای گه‌یاند، ئێسته عێراق رۆژانه سه‌رووی پێنج ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ده‌خوازێت رۆڵی زیاتری له هه‌نارده و دابینكردنی نه‌وتدا هه‌بێت.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق دووپاتی كرده‌وه، پابه‌نده به پشكی ئێسته‌یان له ئۆپێك كه بریتییه له چوار ملیۆن و 400 هه‌زار به‌رمیل.
به‌گوێره‌ی رۆیته‌رز، عێراق دووه‌م گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری نه‌وته له ئۆپیك و له دوای سعوودیه زۆرترین نه‌وت هه‌نارده ده‌كات.
هه‌ر جۆره به‌رزكردنه‌وه‌یه‌كی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌لایه‌ن وڵاتانی ئۆپیك، ده‌بێت له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتندا بێت، چونكه راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی ده‌خاته سه‌ر بازاڕه‌كانی دنیا.
ئۆپیك بۆیه ئه‌و پشكانه‌ی دیاری كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت سه‌قامگیری و هاوسه‌نگی بۆ بازاڕی نه‌وت بێنێته كایه‌وه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك وڵات پێویستیان به‌وه هه‌یه داهاته‌كه‌یان به‌رز بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ده‌بێت ره‌چاوی نرخیش بكه‌ن.
له مانگی رابردووه‌وه هه‌رێمی كوردستانیش، ده‌ستی به هه‌نارده‌ی نه‌وت كردووه كه هه‌ر له پشكی ئۆپیكه و بڕیاره هه‌نارده‌كه له‌و نزیكه‌ی 200 هه‌زاره به‌رزتر بكرێته‌وه، جگه له‌مه باس له‌وه ده‌كرێ له مانگی داهاتووه‌وه ده‌ست به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی 250 هه‌زار به‌رمیل له نه‌وتی كه‌ركووكیش له رێی جه‌یهانه‌وه بكرێت كه له‌و كاته‌دا عێراق، یان ده‌بێت پشكی باشوور له هه‌نارده كه‌م بكاته‌وه یان پشكی هه‌نارده له ئۆپیك به‌رز بكاته‌وه.