كۆمپانیاى ئێكسلێریت ئینه‌رجى ئه‌مه‌ریكى ئاشكراى ده‌كات، گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ى گازى سروشتى له‌گه‌ڵ عێراق واژوو كردووه، ئه‌ویش له كه‌شتییه‌ك پێكهاتووه یه‌ك ملیار پێ سێجا گاز ئاماده ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ى تشرینى یه‌كه‌م، كۆمپانیاى ئێكسلێریت ئینه‌رجى
وردهكاریى ئه‌و گرێبه‌ستى ئاشكرا ده‌كات كه له‌گه‌ڵ عێراقى واژوو كردووه، ده‌شڵێ "گرێبه‌سته‌كه له نووسینگه‌ى سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و به‌ئاماده‌بوونى بریكارى وه‌زاره‌تى وزه‌ى ئه‌مه‌ریكا واژوو كراوه".
سه‌رمایه‌ى وه‌به‌رهێنانى پڕۆژه‌كه 450 ملیۆن دۆلاره، پڕۆژه‌كه له چه‌ند به‌شێك پێكدێ له‌وانه هاورده‌كردنى گاز، پێشخستنى وێستگه‌كان. پڕۆژه‌كه بریتییه له وێستگه‌یه‌كى سه‌رئاو كه له كه‌شتییه‌ك پێكهاتووه به ناوى Hull 3407 ئێسته له كۆریاى باشوور دروست ده‌كرێت و له ساڵى 2026 یه‌كه‌م كارى هاورده‌كردن ده‌كات.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى عه‌ره‌بیه باسى له‌وه كردووه، ئه‌و گرێبه‌سته به‌شێكه له گوشاره‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر عێراق بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌كانى وزه جۆراوجۆر بكات، ته‌نیا له بواره‌دا پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئێران نه‌بێت.