كوردستان لەڕێی سۆمۆوە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە كرد

:: PM:07:55:28/10/2025 ‌
وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە وەكالەت ڕای گەیاند، تادوێنێ زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتیان ڕادەستی كۆمپانیای سۆمۆ كردووە.

مانگی رابردوو دوای رێككەوتنی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق بڕیاری هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان لە ڕێی سۆمۆوە درا، ئەوەیش هەنگاوێكی گرنگ بوو بۆ ئەوەی عێراق بیانووی نەناردنی مووچەی بۆ كوردستان نەمێنێت. 

كەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە وەكالەت رای گەیاند،  تا دوێنێ، زیاتر لە پێنج ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتمان ڕادەستی سۆمۆ كردووە.

ئەو كە وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستانیشە باسی لەوە كرد،  ژێرخانی كارەبای هەرێمی كوردستان توانای بەرهەمهێنانی 8,200 مێگاواتی هەیە، بەڵام هەمووی كار ناكات، هۆكارەكەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە هەندێك لە وێستگەكان كارۆئاویی وەك وێستگەی دوكان كە تواناكەی 400 مێگاواتە، بەڵام بەردەوام ئەوەندە بەرهەم ناهێنێت.

هەروەك باسی لە بەردەوامیی پرۆژەی دابینكردنی كارەبای 24 سەعاتی كرد و گوتی، تائێستە نزیكەی 55%ـی هاوبەشانی كارەبا، كارەبای 24 سەعاتیان هەیە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم