ناوه‌ندی ئاماری ئێران بڵاوی كرده‌وه، رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له مانگی یه‌كه‌می پایزی ئه‌مساڵ به‌راورد به دواین مانگی هاوین، 3.3% زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته 48.6%.
هه‌ڵاوسانه‌كه به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردووه و ئه‌وه ده‌رده‌خات، هه‌ر خێزانێك بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كان، ده‌بێت چ رێژه‌یه‌كی زیاتری پاره خه‌رج بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت دابینیان بكات.
ئه‌مه ده‌یسه‌لمێنێت سه‌رجه‌م پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كان له ئێران بۆ هه‌ر خێزانێك به‌راورد به ساڵی رابردوو، 48.6% زیادی كردووه و به واتایه‌كی تر، ده‌بێت داهاته‌كه‌ی به هه‌مان رێژه زیادی كردبێت بۆ ئه‌وه بتوانێت هاوشێوه ساڵی رابردووی بژیت.
پێویسته ئاماژه به‌و راستییه بكرێت كه رێژه‌ی هه‌ڵاوسانی مانگێك به‌راورد به مانگێك پێشتریش، به 5% دانراوه كه رێژه‌یه‌كی به‌رزه، خه‌ڵك ده‌بێت 5% زیاتر له مانگی رابردوو خه‌رج بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان پێداویستی رۆژانه‌یان دابین بكه‌ن.
دۆخی بژێویی دانیشتووانی ئێران له ژێر كاریگه‌ریی سزا ئابوورییه‌كان و ناكارامه‌یی ده‌سه‌ڵات رۆژ به رۆژ خراپتر ده‌بێت و هه‌موو مانگێك خۆزگه بۆ مانگی رابردوویان ده‌خوازن.